عێراق رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی ئاسمانییەوە 117 هه‌زار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت

ليست هناك تعليقات


 
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایده‌كات، عێراق رۆژانه‌ 117 هه‌زار دۆلار داهاتی كایه‌ی ئاسمانیی هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی كرێی هاتووچۆی فڕۆكه‌كان به ‌ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا.

حوسێن به‌نده‌ر شه‌بلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق داوای له‌ لیژنه‌ی ترانزێت كردووه‌ له ‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پرسی ترانزێت و كرێی هاتووچۆی فڕۆكه‌كان به ‌ئاسمانی توركیا یه‌كلایی بكاته‌وە و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، تاوه‌كو ئێستا به ‌وردی هه‌ژماری ئه‌و داهاتانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ عێراق له‌ كایه‌ی ئاسمانیدا ده‌ستیكه‌وتوون.

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ترانزێته‌كان، تاوتوێی پرسی دوایین پێشهاته‌كانی داهاته‌كانی كردووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌، لیژنه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك پێشنیازی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌شێكیان تایبه‌تن به‌ گومرگه‌كان و ئەوانی دیكه‌ش په‌یوه‌ستن به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و رێككه‌وتن كراوه‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئاماده‌بكرێت و گرنگی به ‌پێگه‌ی عێراق بدرێت له‌باره‌ی بابه‌تی ترانزێته‌كان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ دراوسێكانی وه‌كو ئوردن، توركیا و ئێران بۆ ده‌ستكردن به ‌دانانی مه‌رجه‌كانی ترانزێتكردن و ده‌ستكردن به ‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و سێ وڵاته‌ دراوسێیه‌.

حوسێن به‌نده‌ر شه‌بلی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ لەوەی عێراق بۆ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه‌ كایه‌ی ئاسمانیی عێراق به‌كارده‌هێنێت، كرێی 450 دۆلار وه‌رده‌گرێت و رۆژانه‌ نزیكه‌ی 260 فڕۆكه‌ ئاسمانی وڵاتەکە به‌كارده‌هێنن و هه‌ندێكجار ژماره‌كه‌ زیاترە.

پێشتر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق كاراكردنی ترانزێتی ئاسمانی و وشكانیی له‌ عێراق راگه‌یاندبوو، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە بۆ وڵاتەکە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif