بەگوێرەی راپرسییەکان لە تورکیا رێژەی دەنگەکانی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی بەردەوام پاشەکشە دەکات. لە دوایین راپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ رێژەی دەنگی ئاکپارتی بۆ خوار 30% دابەزی.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ ئەنجامی راپرسییەک، کە لە مانگی تشرینی یەکەم کردووەیەتی، بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راپرسییەکە دەنگەکانی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو کەمدەکات.
هەر بە گوێرەی راپرسییەکە رێژەی دەنگەکانی هەدەپە 8.5%ە، ئەمەش ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو راست دەربچێت، هەدەپە ناگاتە پەرلەمان، چونکە بەربەستی 10% نابڕێت.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە دابەزینی رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی واتای ئەوە ناگەیێنێ پارتێكی سیاسی دیکە شوێنی ئاکپارتی گرتیبێتەوە. سیاسەتی تورکیا و قەیرانی ئابووری بوونەتە هۆکاری گۆڕینی بۆچوونی دەنگدەران و رێژەی دەنگی خۆڵەمێشی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکردووە.
لە راپرسییەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە: "ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بکرێت، دەنگ بە کام پارت دەدەیت؟ بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە بۆ یەکەمنیجار رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی بۆ خوار 30% پاشەکشێی کردووە.
ئەنجامی راپرسیییەکەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ
ئاکپارتی: 28.5%
جەهەپە: 17.2%
ئیی پارتی: 8.6%
هەدەپە: 8.5%
مەهەپە: 7.9%
پارتی دێڤا: 1.5%
پارتی ئایندە: 0.9%
دەنگی خۆڵەمێشی زیاتر لە 20%
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق