بەغدا 320 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ليست هناك تعليقات


 
گوتەبێژى حکومەتى عێراق, ئەحمەد مەلا تەڵاڵ رایگەیاند، بڕگەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بە گوێرەى یاساى وەرگرتنى قەرز نییە، بەڵکو حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێم رێککەوتوون لەسەر پێدانى بڕى 320 ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان.

گوتیشى: ئەو بڕە پارەیە لەسەر گوژمەى بودجەى 2019 هەژمار کراوە. حکومەتى بەغدا هەموو مانگێک بەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە و داهاتى ئیتیحادی لە پشکى هەرێم دەبڕێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتى: ناکرێت فەرمانبەرانى هەرێم بە هۆى ناکۆکییە سیاسییەکانەوە زیانیان بەربکەوێت. هەروەها ناشکرێت پەنا ببرێتە بەر سیاسەتى درووشمبازى لە سەروبەندى نزیکبوونەوەىى هەڵبژاردنى پێشوەختە و بەو هۆیەوە زیان بە هاووڵاتیان بگەیەندرێت.

ئاماژەى بەوەشدا، پێویستە پەلە بکرێت لە ئامادەکردن و پەسندکردنى پڕۆژە بودجەى 2021 بۆ ئەوەى بتوانرێت مووچە لە کاتی خۆیدا دابین بکرێت.

روونیشیکردەوە، بەغدا لەو بڕە پارەیەى قەرزى دەکات، 12 ترلیۆن دینارە تایبەتى کردووە بۆ دابینکردنى مووچەى ئەم سێ مانگەى ماوە لە ساڵى دارایى 2020.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif