ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامیی كوردستان رایگهیاند، هەموو ئەو وڵاتو دەستەڵاتانەی عەڕەب كە پێشبڕكێ دەكەن لەسەر خۆ بەدەستەوە دانیان بە قەوارەی زایۆنیی، ئەوانە ترسنۆكو دۆڕاون دەبوایە لە بری ئەمە بەرگرییان لە براو خوشكانیان لە فەڵەستین بكردایەو خاكی زەوتكراویان سەندبایەوە.
لهمیانی بهشداریی كرد له كۆڕبهندی پێنجهمی زانایان له وڵاتی توركیا، عهلی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامیی كوردستان سەرەخۆشیی خۆی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكەی (ئیزمیر) پێشكەش بە خەڵكی توركیاو ئامادەبووان كردو هیوای چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.
عهلی باپیر باسی لهوهشكرد: هەموو ئەو وڵاتو دەستەڵاتانەی عەڕەب كە پێشبڕكێ دەكەن لەسەر خۆ بەدەستەوە دانیان بە قەوارەی زایۆنیی، ئەوانە ترسنۆكو دۆڕاون دەبوایە لە بری ئەمە بەرگرییان لە براو خوشكانیان لە فەڵەستین بكردایەو خاكی زەوتكراویان سەندبایەوە.
ئهوهشی خستهڕوو: پێویستە مسوڵمانان لە هەرشوێنێك بن هەڵوێستی ئیسلامییانەی خۆیان لە مەڕ بێڕێزییەكانی فەڕەنسا بەرانبەر پێغەمبەری ئیسلام بنوێننو بەرگریی لێبكەنو بە ئاشكرا ئیدانەو مهحكوومی بكەن، بۆ ئەوەی بەچۆكدابێو جارێكی دیكە هەڵەی لەو شێوە نەكەن.
عەلی باپیر سهبارهت به پرسی رووبهڕووبونهوهی كۆرۆنا رایگهیاند: "پێوستە مسوڵمان بە هاوسەنگی سەیری مەسەلەكان بكاتو هەڵسهنگاندنی بابهتیانهی بۆ بكاتو دەعوەو بانگەواز لەبوونی ئەو پەتایەدا بەلێزانییو ورییاییەوە ئەنجام بدات".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق