د.عەلی قەرەداغی: روداوەکەی ڤیەننا لای دین قبوڵکراو نیە

ليست هناك تعليقات



ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، روداوەکەی شەوی رابردوی شاری ڤیەننا لە نەمسا پێچەوانەی بنەماکانی دین و رەوشتە و بکەرانی ئەو روداوە وەک "تاوانبار" دەناسرێن و شایستەی توندترین سزان.

کارێکی تاوانکارانەیە ئەگەر هەرکەسێک ئەنجامی بدات
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەوەی لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا رویدا لەلایەن دین و رەوشتەوە قبوڵکراو نیە و "کارێکی تاوانکارانەیە ئەگەر هەرکەسێک ئەنجامی بدات".

بکەرانی ئەو جۆرە روداوە شایستەی توندترین سزان
ئاماژەی بەوەشکردوە، بکەرانی ئەو جۆرە روداوە شایستەی توندترین سزان و لە قورئانیشدا بەم شێوەیە ئاماژە بە سزای کوشتنی مرۆڤ کراوە: هەرکەسێ کەسێکی دیکە بکوژێت بەبێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێت یان خراپەکاری دروستکردبێت لەسەر زەوی، ئەوا وەک ئەوە وایە هەمو خەڵکی سەر زەوی کوشتبێت.

شەوی 2ی ئەم مانگە لە شەش شوێنی جیاوازی ناو ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا، تەقە لە خەڵکی ئاسایی و رێبواری سەرشەقامەکان کرا، روداوەکەش چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لە کەرەنتینەی گشتی وڵات بەهۆی کۆرۆناوە رویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران کە دو پیاو و دو ژن بون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif