سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی نەمسا و ئەفغانستان دەربڕی بەرامبەر ئەو هێرشە چەكداریانەی لەو دوو وڵاتە ئەنجامدران و دەڵێت:” تیرۆر هەڕەشەیەكی نێودەوڵەتییە، پێویستە بە یەكگرتوویی لە دژی ئەو كردەوە قێزەونانە بوەستینەوە.”
مەسرور بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی:” هاوسۆزی خۆم بۆ گەلی نەمسا و ئەفغانستان دەردەبڕم، بەهۆی ئەو پەلامارە تیرۆریستییانەی لە هەریەك لە ڤیەننا و كابول ئەنجامدران، نزا بۆ قوربانییانی رووداوەكە و كەسوكاریان دەكەم.”
“تیرۆر هەڕەشەیەكی نێودەوڵەتییە، پێویستە بە یەكگرتوویی لە دژی ئەو كردەوە قێزەونانە بوەستینەوە.”
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق