نەخۆشخانەیەك بۆ درۆزنەكان

ليست هناك تعليقات


محمد نوری
-
ئەدوارد میتشل (١٨٥٢-١٩٢٧)یەكێكبوو لەو چیرۆكنووسانەی كە چیرۆكەكانی دەچێتە خانەی خەیاڵی زانستییەوە . یەكێك لە رۆمانە كورتەكانی بە ناوی (رۆژێك لەگەڵ درۆزنەكانە)،ئەم رۆمانە باسی پیاوێكی دەوڵەمەند دەكات كە دوای مردنی وەسیەت دەكات سامانەكەی تەرخانبكرێت بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ چاكبوونەوە لەدرۆ ،دوای مردنی وەسێتەكەی جێ بەجێ دەكەن ودەزگاكەیەك بۆ دەربازبوون لەدرۆدروستدەكەن . كاری ئەم دەزگایە وایە كە بەچەند قۆناغێك خەڵكی درۆزن چاكبكەنەوە ،قۆناغی یەكەم شەش مانگی زۆرە ملێیە كە كەسەكان تیكەڵ دەكرێن تا زۆرترین و قورسترین درۆ بكەن تا وای لێدیت خۆیان ئیترقیز لە درۆ بكەنەوە .

ئەرێ كاتی نەهاتوە بیرۆكەی ئەم چیرۆكە بكەینە واقع؟

ئایا پێویستمان بەوە نییەلەم هەرێمەدا نەخۆشخانەیەك بۆ درۆزنەكان دروستبكەین؟ بەڵام ئایا چەند هەزار دۆنمان دەوێت بۆئەوەی دەزگایەكی وا بونیادبنێن؟ چەند هەزاركەس دەخرێنە ناو ئەم نەخۆشخانەیەوە ؟ چۆن راستگۆ لە درۆزن جیابكەینەوە ؟لەكاتێكدا هەمووی بەناوی راستییەوە شانامەی درۆ دەهۆننەوە ،هەمووان درۆ بەراستی دەفرۆشنەوە،درۆدەكەن بەڵام دەشیانەوێت بەراستی بیكڕینەوە،هەمووی درۆ لەگەڵ یەكدادەكات ،لەسەرەوە بۆخوارەوە درۆ جی راستی گرتووتەوە .

كەواتە نەخۆشخانەیەكی وا پێویستە بۆ پێداچوونەوە بە نەخۆشی سیاسییەكان و رۆژنامەنوسان وبازرگانەكان و هونەرمەندان و چالاكەوانەكان و هەموو چین وتوێژێك، هەرچەندە هەر چارەسەریش نابن،چونكە درۆ بووەتە بەشێك لە خانەی زیندووی لەش لەسەردەمی دوای راپەڕینەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif