لیژنه‌ی دارایی دوو پێشنیازی دژ به هه‌رێمی كوردستانی له پڕۆژه‌ی قه‌رز جێگیر كرد
بڕیاره كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، دوای مشتومڕێكی زۆر، لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا، دوو پێشنیازی دژ به خواست و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاساكه جێگیر بكات.
ئه‌و دوو پێشنیازه‌ش، یه‌كه‌میان پابه‌ندكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، كه پێشتر 250 هه‌زار به‌رمیل بوو. دووه‌میشیان راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا پابه‌ند بێت به ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانه.
نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دژی ئه‌و دوو پێشنیازه وه‌ستاونه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، ناهێڵن رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ دانیشتنه‌كه ته‌واو بێت.
هاوكات هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه، به مه‌به‌ستی درووستكردنی فشار له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و پڕۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كازمی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتبوون، تا په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی 2021، به‌غدا مانگانه 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات و له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێی سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق