لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و بەهای ئەمڕۆی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 8.52 لیرەی تورکی.
لەکاتی کرانەوەی بازاڕەکانی دراو لە تورکیا و بۆرسەی ئیستەنبووڵ بەتایبەتی، بەهای لیرەی تورکی بە 8.45 لیرە مامەڵەی پێوەکرا و دواتر قۆناخ بە قۆناخ بەرەو داکشانی زیاتر چوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2020، دوای ئهوهی بههای دۆلار بەرامبەر بە لیره لە بازاڕەکانی دراودا بە بەرزبوونەوە دهستیپێكرد، له كاژێر 12:30ی نیوەڕۆوە لیرەی تورکی زیاتر بەهاکەیی لەدەستدا و گەیشتە 8.52 لیرە بەرامبەر هەر دۆلارێکی ئەمریکی. هەروەها بەهای یەک یۆرۆ ژمارەی پێوانەیی شکاند و بە 10.02 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە رۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2020ـەوە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرووی هەشت لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئابووریناسان ئاماژە بە هەڵکشانی زیاتری بەهای دراوی بیانی لە بەرامبەر لیرەی تورکی دەکەن، بەوپێیەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دەگاتە ئاستی نزیکەی 10 لیرە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق