ڕاوێژكارێكی پێشووی تره‌مپ ڕایده‌گه‌یه‌نێت بایدن ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و سزایانی كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند ئیداره‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه له 70 ڕۆژی داهاتوودا سزای قورس‌تر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت ئه‌مه ده‌رده‌خات كه سزاكانی پێشوو كاریگه‌ری زۆریان نه‌بووه بۆیه ئێستا ئیداره‌ی تره‌مپ وا ده‌ڵێت.
ڕاشیگه‌یاند: بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
بۆڵتۆن ڕاشیگه‌یاندووه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌نگی به هیچ یه‌ك له‌و دوو كاندیده نه‌داوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه دژی تره‌مپه و هه‌ركاتێك بایدن ده‌ستبه‌كار بووم دژی ئه‌ویش ده‌وه‌ستێته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق