وێنە: پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان ڕاگەیەنرا

ليست هناك تعليقات

ڕۆژی شەممە، ٧-١١-٢٠٢٠، ( پلاتفۆرمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانیەکان) بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و چالاکوانانی مەدەنی و کەسایەتیە سیاسی و ئەکادیمیەکان، ڕاگەیەنرا

دامەزرێنەرانی ئەم پلاتفۆرمە دەڵێن، پلاتفۆرمی کوردستان، پرۆژەیەکی مەدەنی نیشتیمانیە، گرنگی بە پرسە نیشتیمانیەکان دەدات و کار لەسەر پرسە گرنگەکان دەکات،

مەراسیمی دەستپێکی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمەکە بە وتەی دکتۆرە ئاڤێستا کمال، سەرپەرشتیاری پلاتفۆرمەکە دەستی پێکرد و تیایدا وتی: کار لەسەر هەموو ئەو پرسە نیشتمانیانە دەکەن، کە لەکۆمەڵگادا گرنگیان هەیە، درووستکردنى چاودێرییەکى بەهێز لەسەر کۆى گۆڕانکارییە سیاسى و نیشتمانیەکان، ئاڕاستەکردنیان بە "دوونیابینیەکى نیشتمانى".

پاشان بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا گرنگی ئەم جۆرە کارە مەدەنیانەی ڕوونکردەوە و وتی: ئێوە گرنگن بۆ ئەوەى بتوانن کار لەسەر پرسە نیشتمانیەکان بکەن، چاودێرییەکى بەهێزى دام و دەزگاکانى دەوڵەت بن". 

پاشان پشتیوانی خۆیی بۆ پلاتفۆرمەکە دەربڕی و ئەم هەنگاوەی بە گرنگ وەسف کرد و پیرۆزبایی دامەزراندنی پلاتفۆرمی کوردستان کرد

عوسمان گوڵپى، یەکێک لەدامەزرێنەرانى پلاتفۆڕمى کوردستان، لە ووتارى کردنەوەى پلاتفۆڕم، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، بەهیواوە دەستیان پێکردووە بۆ ئەوەى بتوانن کاریگەرى لەسەر دۆخى سیاسى و کۆمەڵایەتى کوردستان دابنێن وەکو پڕۆژیەکى "مەدەنى" سودبەخش، ووتى: " پلاتفۆڕمەکەمان پڕۆژەیەکى مەدەنى قازانج نەویستە، دەیەوێت سەرچاوە مرۆییەکانى ئەم وڵاتە بخاتە خزمەتى کۆمەڵگا و پرسە نیشتیمانیەکان، 

ووتیشى: "ئەم پلاتفۆڕمە کارێکى ناوچەیى نیە و لە دهۆك و هەولێر و کەرکوك هەڵەبجەو سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان، ستافی هەیە و کار لەم پلاتفۆڕمە دەکەن، بۆیە پێویستە نیشتیمانیانە بیربکەینەوە و هیوا بۆ تاك بگێڕێنەوە، پرسە نیشتمانیەکان و ئاڵا و خاک، لە لە هەڵوێستە سیاسیەکان جیابکەینەوە".

دواتر هەریەك لە بەڕێزان (هۆشمەند عەتا و دانا عبدول و ئیسماعیل عبدلکریم و عگید سلیم) لە وتەکانیاندا، بۆردەکانی ئەم پلاتفۆرمەیان ناساند بە ئامادەبوان و ژمارەیەك لە بەشدار بوانیش بە پێشنیازەکانیان بەشداریان کردو تێروانینیان بۆ کاری ڕێکخراوەیی خستە روو و ژمارەیەك پێشنیازکرا بۆ بەهێزکردنی پلاتفۆرمەکە

پلاتفۆڕمى کوردستان بۆ پرسە نیشتمانیەکان، دواى مەراسیمى کردنەوەى وەکو پلاتفۆڕمێکى کوردستانى، بڕیارە بەمزووانە یەکەم چالاکى خۆى دەستپێبکات.










































































ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif