بۆ دووەم ساڵ فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت و جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە بەرهەمەکانی لەو فیستیڤاڵە نمایش دەکات.
کاری دەستی، گوڵی سرووشتی، هەنگوین و کۆمەڵێک بەروبوومی ناوخۆیی دیکە لە فیستیڤاڵەکە نمایشکران کە بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت.
جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە گوتی "هەمیشە خولیام ئەوە بووە بەروبوومی ئەم وڵاتە بناسێنم، چەند بەرهەمێکیشم لە دەرەوە هێناوە و کۆمەڵێک تۆوی بەنێوبانگی وڵاتان بە جووتیاران دەناسێنم"
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق