عوسمان گوڵپی
-
من نامەوێ باسی یاسای قەرزەكە و پشكی كوردبكەم، پێشم وایە لایەنە شیعیەكان و ئەوانەشی پێداگری و شەڕیان لەسەر كرد ئامانجەكەیان خودی یاساكە نەبوو بەتەنها، چونكە لە داهاتویەكی نزیكدا بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەچێتە پەرلەمان و ئەسڵی شەڕەكەیە
شەوی ڕابردوو شەوی ناردنی پەیامەكان بوو بە تەنیشت بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردنەكانەوە
تێپەڕكردنی ئەم یاسایە دۆخێكی زۆر گران نایەنێتە پێشەوە بەڵكو ئەركی ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد قورستر دەكات بەتایبەت هەرێم، چونكە جیاواز لە پرسەكانیتر ئەم یاسای شەوی ڕابردوو بوەتە پرسێكی گرنگ و پابەندی تێدایە ئەگەرچی بوارێكی هێشتۆتەوە بۆ ڕێككەوتن، چونكە لە ڕووی ژمارەوە بڕی دیاری نەكردوە
لایەنە شیعیەكان و هەندێك لایەنیتریش پەیامێكیان دایە كورد و كازمیش، كە پەراوێزخستنمان و حساب نەكردن بۆمان ئاستەنگ لەبەردەم هەنگاو كارەكانتان دروست دەكات و مەرج نیە ئەوەی ئێوە ویستان و ڕێككەوتن، لای ئێمە تێپەڕ بێت و قبوڵكراو بێت و بێ كێشە تێپەڕێ، بەكورتی هێزی خۆیان سەلماند، بۆیە لە داهاتوودا هەندێك سەركردە گرنگی زیاتریان پێدەدرێت، لە كاتێكدا ئەو گرنگیە لە هاتنی كازمیەوە كاڵ بووبوویەوە و شەوی ڕابردوو بە ناچاری تۆخی دەكاتەوە،
تێپەڕكردنی ئەو یاسایە پەیامێكی گەیاندە حكومەتی هەرێم كە لە خەمی ڕێككەوتندا بێت لەگەڵ عێراق بەرلە ناردنی یاسایی بودجە بۆ پەرلەمان و كات بە فیڕۆ نەدات، چونكە شەڕە گەورەكە بودجەی ٢٠٢١، خۆ گەر بە هەندێك پرسدا نەچێتەوە و ڕێكنەكەون، ئەوا بودجەی ٢٠٢١ لە بەرژەوەندی كورد تێپەڕ نابێت.
سەبارەت بە فراكسیۆنە كوردیەكانیش هەنگاوێكی باش بوو، كە وەك یەك تیم دەركەوتن، وە وێنەی ئەو جیاوازیەیان كەم كردەوە كە لە رابردوودا هەبوو، پەیامێكیان گەیاند كە ئێمە ئەگەر چی ناكۆك و ڕكابەرین بەڵام لە هەندێك پرس و دۆخدا یەك تیمین، پێویستە ئەم ڕۆحیەتە بەهێز بكرێت و لە پرسەكاندا وەك یەك تیم مامەڵە بكەن،
شەڕی بەغداد لە ناكۆكی هەرێم جیا بكەنەوە و لەوە تێبگەن كە بەغداد شوێنی ململانێی هێزە كوردیەكان نیە، هەرێم شوێنی ئەو ململانێیەیە، لە بەغداد شەڕەكە شەڕی بەدەستخستنی بەرژەوەندی و ماف و قوتی میللەتێكە
هەرێم لەوە تێگەشت، بەتەنها ڕێككەوتن لەگەڵ سەرۆك وەزیران و هەندێك كوتلە كافی نیە بۆ شەڕی عێراق و بەدەستهێنانی ئەوەی كە دەیەوێت
زۆر بە كوتی
ئەوەی شەوی ڕابردوو واقعی عێراقە بەرامبەر هەرێم، ئەوەیتر مجامەلاتی سیاسی و ڕێككەوتنی كاتیە لەدەرەوەی ئەو زۆرینەی لە عێراقەدا خەریكی سەوداو مامەڵەیە
ئەوە جگە مزایەداتی سیاسی و كاریگەری بانگەشەی هەڵبژاردن و شەڕی نفوز لە پەرلەمان و چەندین شتیتر لەو فەوزایەی عێراقدا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق