به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ١٠ پۆلیسی هاتوچۆی خورماڵی دەستگیرکردووە، بە هۆکاری ئەوەی سەرپێچی فەرمانی سەرووی خۆیان کردووە، لەوبارەوە، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خورماڵ رایگەیاندووە، ئه‌و كاره‌ى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه كارێكى یاسایى و ئیدارى و سه‌ربازیه و ئه‌و كارمه‌ندانه سه‌رپێچى بڕیارى سه‌رووی خۆیان كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى به بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ١٠ كارمه‌ندى هاتوچۆى خورماڵ به شێوه‌ى ته‌ناوب كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ گوازرایه‌وه بۆ ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ئه‌و ١٠ كارمه‌نده به پاساوى نه‌بوونى موچه و دابیننهكردنى ئۆتۆمبیل بۆ هاتوچۆكردن و خراپى گوزه‌رانیان، ئاماده‌نه‌بوون رۆژانه له خورماڵه‌وه بچنه هه‌ڵه‌بجه.
هاوکات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه لیژنه‌یه‌كى له‌سه‌ر پێكهێناون و ماوەی هەفتەیەکە ئه‌و ١٠ كارمهندهیان دەستبەسەرکردووە و تا ئێستاش له زیندانهكانى پۆلیسى هەڵەبجەن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خورماڵیش، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردووه، ئه‌و كاره‌ى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه كارێكى یاسایى و ئیدارى و سه‌ربازیه و ئه‌و كارمه‌ندانه سه‌رپێچى بڕیارى سه‌روو خۆیان كردووه، بۆیه ده‌ست به‌سه‌ركراون.
کهسوكارى یه‌كێک له‌و كارمهندانەش باسى له‌وه‌كرد، به‌هۆى خراپى گوزه‌رانیان و نه‌بوونى ئۆتۆمبیله‌وه كارمه‌نده‌كان نه‌چوونه‌ته سه‌ر ئه‌وكاره‌ى بۆیان دیارى كراوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق