بە بەشداریی 17 وڵات و نزیک بە 500 سەرچاوەى کوردى، عەرەبى، فارسى، تورکى و ئینگلیزى و 200 ناوەندى کتێب و چاپخانە دووەم خولى پێشانگاى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ کتێب دەستیپێکرد و 10 رۆژ بەردەوامدەبێت.
ئەحمەد حەسەن، خاوەنى چاپخانە لە میسر دەڵێت "ئەمە دووەم ساڵى بەشداریمانە، ساڵى پاریش بەشداربووین و سەرمان سووڕما لەو هەموو کڕیار و ئارەزوومەندەى کتێب. ئەمساڵ زۆرترینى کتێبەکانمان ئایینى، مەزهەبى و تەسەوفن".
ئارام مەلا محەممەد، خاوەنى چاپخانە لە سلێمانى ئاماژەی بەوە کرد "داشکاندنمان بۆ نرخ کردووە و ئێستا تەنیا 50 ناونیشانمان ماون کە بەشداریمان پێکردوون".
مەرجى بەشداربوونى کتێبخانەکان لە پێشانگاکە، داشکاندن و لەبەرچاوگرتنى رێکارەکانى خۆپاراستنە، وەکو ساڵى پار نیوەى شوێنى پێشانگاکە تەرخانکرابوو بۆ کتێبخانە عەرەبى و بیانییەکان.
شیرین ئەحمەد، نووسەری رۆژئاواى کوردستان دەڵێت "کتێبەکەم تایبەتە بە یاساى مافى پەنابەران و پێشوازییەکى باشی لێ کراوە".
کڕیارێکیش بەناوی شایان شەماڵ دەڵێت "چەند کتێبێکى زانستى و فێرکاریی زمانم کڕی، پێشانگاکەم بەدڵە و خوازیارم ساڵانى داهاتووش بەردەوامبێت".
پەرتووکە ئایینی و مەزهەبییەکان لە رۆژى یەکەمى پێشانگاکەدا بازاڕیان گەرم بوو، دواى ئەوانیش پەرتووکى زانستى و فەلسەفى.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق