جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەو شێوازەی لە کۆبونەوەی 12ـی ئەم مانگە لە پەرلەمانی عێراق رویدا، پێچەوانەی رێککەوتنی پێشوەختی نێوان هەولێر و بەغدا بوە و لەسەرەتای دەستبەکاربونی حکومەتی نوێی عێراقیشەوە کوردستان ئامادەیی رێککەوتنی کاتی، یاسای بودجە و تەنانەت یاسای قەرزیش بوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان.
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە 15-4-2020 تاوەکو 6-9-2020 شاندی حکومەتی هەرێم 12 جار سەردانی بەغدای کردوە و لەسەر پشکی هەرێم و چۆنیەتی رێککەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوت و رێژەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆیان کردوە و ناردنی 320 ملیارەکەش لەو چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا بوە.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەردو پێکهاتەی شیعە و سونە بە پێچەوانەی ئەو رێککەوتنە دەنگیاندا
ئاماژەی بەوەشکرد، مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمموزی ئەمساڵ حکومەتی عێراق هیچ بڕەپارەیەکی بۆ کوردستان نەناردوە و بڕیاربوە مانگەکانی ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەم تاگەیشتن بە رێککەوتن ناردنی 320 ملیارەکە بەردەوام بێت، ئەوەش رێککەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا بوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتارانی هەردو پێکهاتەی شیعە و سونە بە پێچەوانەی ئەو رێککەوتنە دەنگیاندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق