ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی پێشوازیكردن له باڵیۆز و كونسوڵی ھۆڵندا له عیراق و ھه‌رێم جه‌ختله چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/11/2020 ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ده‌باشان پێشوازیانكرد له میشێل رینتێنه‌ر باڵیۆزی ھۆڵندا له عیراق و هانس ئه‌كه‌ربه‌وم كونسوڵی ھۆڵندا له‌ھه‌رێم و به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیش له‌دیداره‌كه‌دا به‌وردی پێشھات و پرسه‌سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان تاوتوێكراون و بۆچوونیان له‌وباره‌وه ئاڵوگۆڕكرا و ته‌ئكید له‌به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی یه‌كێتی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ھۆڵندا و فراوانكردنی ھاریكاری نێوان ھه‌ردوولا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكانی گه‌لی كورد كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بڕیار‌و راسپارده‌كانی یه‌كێتییان بۆ ھه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو و دووپاتیان له‌سیاسه‌تی ھاوسه‌نگ و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌بڕیار و حكومڕانی كرده‌وه و رایانگه‌یاند ھه‌لومه‌رجی گۆڕاو رووداوه‌كان واده‌خوازێت به‌كۆده‌نگی خۆمان بۆ پرسه‌كان ئاماده‌بكه‌ین و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ربكه‌ین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌باره‌ی حكومڕانی ھه‌رێم و نێوماڵی كورد ھاوسه‌رۆكانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌ئكیدیان له‌حكومڕانییه‌كی باشتركرده‌وه، كه داخوازییه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵانی خه‌لك به‌رجه‌سته‌بكات و له‌ئاست بژێوی و قه‌یران و گرفته‌كاندا بێت.
هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی "تیرۆرستانی داعش و پاشماوه‌كانیان له‌عیراق" ته‌وه‌رێكی تر كۆبوونه‌وه‌كه بووه و هاوكات ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئه‌منی كراوه و پێویستی به‌رده‌وامی ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاری له‌نێوان ھێزه‌كانی ھه‌رێم و ھاوپه‌یمانان دووپاتكراوه‌ته‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی زیاتر له‌ناوچه‌كه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق