بۆ سالیادی بنیاتنانی سلێمانی

ليست هناك تعليقات


حاکم قادر حەمەجان
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک)
-
لەساڵیادو رۆژوەگەری بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی کوردستانیان و خەڵکی شارەکەمان دەکەین، لەنێو گرێژنەی قەیرانەکاندا بە پلیکانەی ئومێدو ھیوای بەرزدا چاوەرێی ئەوەین لەنزیکترین دەرفەتدا بەپلان و پڕۆژەی ستراتیژی و وەبەرھێنان و کارگەسازی و بەرھەمداری، بەزانست و زانستگەری، بیرو ھێزی نەونەمام و گەنجان بخرێتە گەڕی پێشوازیی ئایندە..دەبێ بەم شێوازە یادی سلێمانی بیربخرێتەوەو بەسەربکرێتەوە.

سلێمانی شایستەی زۆر لەوە زیاترە کە بەرۆژێک و چالاکییەک بەسەربکرێتەوە بەڵکو ئەمە رێژنەبارانی مێژووی خەبات و سەر دانەنەواندنە، پرشنگی خۆری روناکبیری و رۆشنگەرییە. دەبێ ھەمیشە بەزیندویی بمێنێتەوە. پیرۆزبێت ساڵیادی سلێمانی..

٢٠٢٠/١١/١٤

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif