ئەردۆغان دەستلەكاركێشانەوەی زاواكەی لە پۆستی وەزیری دارایی توركیا پەسەند كرد.دوای ئەوەی بێرات ئالبایراك وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا، كە هاوكات زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغانە، رایگەیاند، "دوای 5 ساڵ لە جێبەجێكردنی ئەركەكەم، بەهۆی كێشەی تەندروستیمەوە دەست لە ئەركی وەزارەتەكەم دەكێشمەوە"، لای خۆیەوە سەرۆك كۆماری توركیا دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسندكرد.
دەستلەكاركێشانەوەكە لەناو توركیادا گفتوگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت كە هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی نرخی لیرەی توركی بەرانبەر بە دراوە بیانییەكان، كە هەر بەو هۆیەوە ئەردۆغان پارێزگاری بانكی ناوەندیی وڵاتەكەشی گۆڕی.
لای خۆیەوە عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاندبوو، زاواكەی ئەردۆغان دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە، بەڵكو لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لەسەركار لادراوە، بەو پێیەی هۆشداری بە سەرۆكی ئاك پارتی دراوە، ئەگەر زاواكەی لەو پۆستەدا بەردەوام بێت، 30 بۆ 40 پەرلەمانتار لە ئاكپارتی جیادەبنەوە و دەچنە نێو پارتەكانی عەلی باباجان و ئەحمەد داودئۆغڵو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق