وادەی ناردنی ٣٢٠ ملیارەکەی بزانە

ليست هناك تعليقات



رۆژی پێنجشەممە 2020/11/12 پەرلەمانی عێراق پرۆژەی قەرزکردن پەسنددەکات، بڕیارە هەمان رۆژ بەغدا مووچە خەرج بکات و هەفتەی داهاتووش 320 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە ھێشتا لەسەر بڕی ئەو پارەیەی حکومەت قەرزی دەکات لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان رێکنەکەوتن. سەرباری ئەوەی حکومەت بڕەکەی کەمکردەوە بۆ 30 تریلیۆن دینار، بەڵام پەرلەمانتاران دەڵێن حکومەت لەگەڵ داھاتەکانیدا تەنیا ھەشت تریلیۆن دیناری پێوستە تا بۆ ماوەی سێ مانگی داھاتوو لە دابەشکردنی مووچە بەردەوامبێت.

بەپێی رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگ حکومەتی عێراق 320 ملیار دینار بە ھەرێمی کوردستان دەدات. بەوەش لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بۆ سێیەم جار 320 ملیارەکەی ھەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت، بۆیە دەبێت رێککەوتنێکی نوێ بکرێت. وەک ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، لەبەرامبەر رادەستکردنی داھاتەکانی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان. 

بە گوتەی گوتەبێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە پرۆژەیاسای قەرز یەکلا دەکرێتەوە و لە پەرلەمان تێدەپەڕێت. رووداو زانیویەتی ئەندامانی لیژنەی دارایی لەنێو خۆیاندا لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ قەرزکردن بە بڕی 15 تریلیۆن دینار رێککەوتوون کە ئەوە بە دڵی حکومەت نییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif