حاكم قادر: نەفرەتی مێژوو لەوانەیە کە بیرو مەرامیان شەرعیەتدانە بە براکوژی

ليست هناك تعليقات


حاكم قادر حەمەجان، كەسایەتی سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكیەتی نیشتمانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاندوە: براکوژی قێزەونترین دیاردەو کارەسات بووە لەڕابردوماندا ھەربۆیە لەم سەردەمەشدا دەبێ تەحریم و تەجریم بکرێت

لە درێژەی نوسینەكەیداحاكم قادر دەڵێت: لەئاوڕدانەوەی مێژوودا تەنھا شتێک کە بیانوو ھۆکار ناگرێتە خۆی ، شەڕی بێ ماناو بێ بنەمای کورد بەدەستی کورد کوژییە. براکوژی قێزەونترین دیاردەو کارەسات بووە لەڕابردوماندا ھەربۆیە لەم سەردەمەشدا دەبێ تەحریم و تەجریمی براکوژی دوپاتبکەینەوە ، بەمە سەنگی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریمان دەپـێورێ ..

دەبێ ئەم گەلە رۆژێکی تایبەتی بۆ نەفرەتکردن لەبراکوژی دابنێ و دەرسێک بێت بۆ یەکگرتویی و یەکێتی ریزەکانی گەل.
ناکۆکی و ململانێکانمان چەندە گەورەبن با نەخشەرێگای چارەسەریی تەنھا دیالۆگ و گفتوگۆکردن و دانیشتن بێت و ھیچی تر..

ئەو ئەندامەی  ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی  (ی.ن.ک)، بەم جۆرە كۆتایی بە نوسینەكەی دەهێنێت:

نەفرەتی مێژوو "ئەمرۆ و داھاتوو"لەوانەیە کە بیرو مەرامیان شەرعیەتدانە بە براکوژی ...

دەبێ ئەم گەلە رۆژێکی تایبەتی بۆ نەفرەتکردن لەبراکوژی دابنێ و دەرسێک بێت بۆ یەکگرتویی و یەکێتی ریزەکانی گەل.

ناکۆکی و ململانێکانمان چەندە گەورەبن با نەخشەرێگای چارەسەریی تەنھا دیالۆگ و گفتوگۆکردن و دانیشتن بێت و ھیچی تر..




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif