سهرۆک بهرههم تهئکیدی لەپێویستی یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرد, بەگوێرەی دەستوور و خواستی کەرکوکییەکان دوور لە سیاسیەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی ئەمری واقع
سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١١/٤ پێشوازیکرد لە شاندێک که پێکهاتبوو له چهند کەسایەتیهکی داقوق بەشیر لە کەرکوک .
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار خۆڕاگری دانیشتوانی کەرکوکی بەرزنرخاند لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەبایەخەوە ستایشی ئەو قوربانیانهی کرد کە خەڵکی شارەکە بەخشی له جهنگی دژ بهرێکخراوی تیرۆرستی داعش، هەروەها بە گرنگییەوە باسی له رێوشوێنه ئەمنییەکان کرد بۆ رێگریکردن لە تیرۆریستان بۆ ئەوەی دۆخەکە نەقۆزنەوە و هەڕەشە لە پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بکەن.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی لە ئەندامانی شاندەکە گرت لە بارەی دۆخی بەشیر، بەتایبەتی داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیان و ئەو کێشانەی کە خەڵکی داقوق و بەشیر و کەرکوک بەگشتی رووبەڕووی دەبنهوه.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی هێنانەدی ئارامی و پارێزگاریکردن لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە شاری کەرکوکی ئازیز و پابەندبوون بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و زامنکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە بەبێ جیاوازی و رێزگرتن لە مافی موڵکداری و رێگریکردن لە گۆڕانکاری دیمۆگرافی و گەیشتن بە چارەسەری یەکجارەکی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان به پشتبەستن بە دەستوور و خواستی کەرکوکییەکان دوور لە سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی ئەمری واقع.
سەرۆک بەرهەم راشیگەیاند شاری کەرکوک دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی و مرۆی، بۆیە پێویستە خەڵکی کەرکوک سودمەند بن لە خێروبێری شارەکەیان، ھەروەھا گرنگە گشت ھەوڵەکان یەکبخرێت بەو ئاراستەیهی خەڵکی کەرکوک لە سایهی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بژین و شارەکەش بهدوور بێت لەوەی بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و کێشەکان
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژهی بهوهکرد لە پێگەی خۆیەوە بەوردی چاودێری و بەدواداچوونی تەواو بۆ دۆخی کهرکوک و کێشەکانی دهکات سهرهڕای کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەی سەرجەم پێکھاتەکانی کەرکوک، لە پێناو یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و زامنکردنی ئاسایش و مافی هاووڵاتیان و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی خەڵکی کەرکوک بێ جیاوازی.
لەلای خۆیانەوەی شاندی میوان سوپاس و ستایشی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆخی کەرکوک و خەڵکەکەی و ئەو رۆڵە گەورەیەی کە دەیبینێت بۆ کۆتایی ھێنان بەکێشەکانی شارەکە و زامنکردنی ئارامی بۆ دانشتوانی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق