بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیانەوە، سەندیکای مامۆستایانی عیراق لە دادگای کازمیەی بەغدا سکاڵای یاسایی لە دژی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی تۆمارکرد.
بەگوێرەی ئەو سکاڵایەی بڵاوکراوەتەوە و ئاڕاستەی دادگای بهرایی كازمیه/ لە بەشی کەرخی بهغدا کراوە، سەندیکای مامۆستایانی عیراق دەڵێت، بەپاساوی نەبوونی تەمویلی داراییەوە، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەمی راگرتووە و پێدانی مووچەش مافە و راگرتن و دواخستنی پێچەوانەی دەستوورە.
سەندیکای مامۆستایانی عیراق داواشی لە دادگا کردووە، وەزیری دارایی پابەندبکرێت به پێدانی مووچەی مامۆستایان بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کاتی دابەشکردنی مووچەی هاوتای کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی عیراق کردووەتەوە، ئەوا دابەشکردنی مووچەی هەردوولا پەیوەستن بە یەکەوە.
بەم مانگەوە دەبێتە دوو مانگی لەسەریەک کە کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دوادەکەوێت و هێشتا هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچەی تشرینی یەکەم دیارینەکراوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق