سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و سەرۆکی سەنتەری پشتگیریی قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و شاندێکی یاوەریان کۆبووەوە و رایگەیاند، عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به رۆڵ و پشتگيريى فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
رۆژی سێشەممە 2020/11/24 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برونۆ ئۆبێر، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و ئێريك شۆفاليێ، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى پشتگيريى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌ريان کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی فەرەنسای کرد کە لە رووی سەربازی و مرۆییەوە پشتگیریی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و ده‌ستخۆشىی له ده‌ستپێشخه‌رى و پرۆژه‌ى بونياتنانى نه‌خۆشخانه‌يه‌ك له شه‌نگال كرد كه له رێگه‌ى رێكخراوێكى ناحكوميى فه‌ره‌نسييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و هاوبه‌شانى ديكه‌دا به‌شدارى له بونياتنانى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌كات."
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئاوارەکانی عێراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەیان کرا.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە خواستی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و پێویستیی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کردەوە.
هاوکات لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رەوشی سیاسی و ئاسایشیی عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق