دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین
-
دوێنێ شەو،لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای قەرز،بەبێ کورد و بەزۆرینەی دەنگی شیعە و سونە تێپەڕێنرا،شایستەی دارایی هەرێم تا پەسەندکردنی بوجەی ۲٠۲۱ مەرجدار کراوە،بەتەسلیمکردنی بڕی نەوت و داهاتە ئیتیحادییەکان،بە بەغدا.
دوای تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە،بازاڕی هەرێم و خەڵک توشی شڵەژان بون،کەهێندەی تر خەڵکی نائومێد و ئاسۆ لێڵ کردوە.
لەو بارەوە ئەم سەرنجانە دەخەینە ڕو:
۱_ ئەمە بەرهەمی نەمانی متمانەی نێوان چەتەکانی حوکمڕانی هەرێم و بەغدایە،کە پێشتر ڕێککەوتنیان کردوەو جێبەجێیان نەکردوە.
هەڵبەت کازمیش،لە ژێر گوشاری شەقامی عەرەبی و ئێرانیشدایە.
۲_ لەلایەکی ترەوە،بەرهەمی بچوکی و پشتیوانی بێ مەرجی سەرانی هەرێمە،بۆ کازمی و کابینەکەی و بونی پەیوەندی کەسی و حیزبی و بنەماڵەیی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و دەسەڵاتدارانی عێراق،لە بری پەیوەندی دامەزراوەیی و نیشتمانی،کەلەخزمەتی هەرێمدا بێت.
۳_سەرانی بڕیار،بەدەستی هەرێم و حیزبەدەسنێژ و میدیا فەرمی و سێبەرەکانیان،وەک هەمیشە وێنەی بەغدای دوژمن پیشانددەن و ختوکەی سۆزی نەتەوەیی خەڵک دەدەن،کە لەڕاستیدا حیزب و بنەماڵە و خێزانە حوکمڕانەکان تاوانبار و هۆکارن.
٤_دەرکەوت هەمو پۆستەکانی بەغدا بێ کاریگەرن وتەنیا،بۆ حیزب و کەسەکان سودیان هەیە،بەدەر لە هەوڵی چەند پەرلەمانتارێکی دڵسۆز و چالاک.
٥_ بەشێک،لەمیدیا و چەند پەرلەمانتارێکیش مامەڵەیەکی باشیان،لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە نەکردو شڵەژان و نائارامییان،لە ناو خەڵک و بازاڕ دروستکردوە.
٦_تێپەڕاندنی ئەم پرۆژە یاسایە کۆتایی دنیا نیە و بۆ چەند مانگێکە،ئەگەر چەتەکانی فرۆشی نەوتی هەرێم،لەخەمی خەڵک و خاکدان،فەرمون ڕێککەوتنێکی پتەو،لەخزمەتی هەرێم بکەن،کە یاساکەش ڕێگەی داوە،ڕەنگە ،بتوانن پارەی زیاتر،لەوەی ئێستاش،بۆ هەرێم دابین بکەن.
ئیتر سەردەمی ئەوەی خۆم،بۆ کۆمپانیای حیزب و بنەماڵە و تورکیاو تۆش(بەغدا)پارە،بۆ موچەبنێرێت،کۆتایی هات.
۷_ ئەگەر ئەوە ناکەن،فەرمون بۆیەکجار،لە مێژودا شەهەمتتان هەبێت،لە خەمی خەڵک و خاکدابن و سەرەتای حوکمی دامەزارەوەیی و شەفافییەت دەست پێبکەن، کۆتایی بەڕاوڕوت و چەتەیی بێنن و دەست بۆگیرفانی خۆتان و ژمارەحسابییەکانتان ببەن،ئەگەر کلیلی نەوت بەدەست خۆتانە و لای تورکیا نییە،ئاشکرایەلای تورکیایە.
وەک دەتانوت بەغدا تەڵاق بدەن و کار بە تاپۆ ڕەشەکەبکەن و پشت،بەخڵک و خوا ببەستن،نەک تورکیا و ئێران،ئەگەر بواری ئەوەتان ماوە و بەقەولی ئێوە بەغدا شۆڤێنی و دەمارگیرە،چونکە خەڵک بڕواتان پێ ناکات،لەبەرئەوەی دڵنیایین دوای ماوەیەک فەرشی سوریان،بۆ ڕادەخەنەوەو بەزەلیلی دەچنەوە بەردەمیان.
فەرمون ئەوە عەرز و ئەوە گەز،ئەی ئەوانەی چەندین ساڵە بازرگانی بە کوردایەتی و کوردستان و خوێنی شەهیدانەوە دەکەن و هەرێمتان،بەم رۆژەگەیاندوەو ژیانێکی شاهانە، بەڵام پڕ شەرمەزاری و چەمینەوەتان،بۆ خۆتان و بنەماڵە و خێزان و نەوەکانتان مسۆگەرکردوە،ئیتر کاتی حساب و کتابی بەغداوئێرەشە،ئێوە نەشکۆتان ماوە،نە ئاکار،ئێوە لە هەمو بەهایەک دچۆڕاون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق