کامەران کەریم
-
لەسەرهەڵدانی بزافی کوردو شۆڕش و بەرخۆدانی بۆ دەست خستنی مافەکانی هەردەم قارەمانانە تێکۆشاوە و لەڕووی سەربازی و جەنگەوە لەپێش وبراوە بووە ، ئەمە دەکرێ بۆ سەردەمی خەبات و هەوڵدان لەعێراق ڕاست بێت ، کاتێک کورد دەبێتە شەراکەت لە پێکهێنان و درووست کردنی عێراق ئیدی خەباتی چەکداری بەکۆتا دێت و خەباتی دیبلۆماسی و گفتوگۆی مەدەنیانە دەست پێدەکات ،دەبێ لەوە بگەین بەرەو ئایندەیەک هەنگاو دەنێین کە جیلێک هاتۆتە پێش لەناو سونەو شیعە کە لە ئێستادا کەمینەن شۆڤێنیانە و زۆر بەشێوازی ڕەق مامەڵە دەکەن هەربۆیە دەبێ زۆر لێزانانە و بەووریاییە وە دەست بکرێت بە سیاسەت وگفتوگۆ لەگەڵ ئەم نەوە تازەیەی عێراق.
ئەگەر سیاسیان بەرپرسان و بڕیار بەدەستانی کورد بەخۆدا چونەوە نەکەن لەشێوازی ئەدای کاری سیاسی و نەیگونجێنن لەگەڵ سەردەم تەسەور دەکەم بەرەو ئایندەیەکی زۆر توند هەنگاو دەنێین و پێدەچێت لە ماوەیەکی کورتدا پێش بینی بۆچونی ئەم تازە سیاسیە هەڵکەوتوانەی بەشێک لەهێزه عەرەبیەکان دەردەکەوێت و ئەوکاتە ئێمە و کارەکتەرەکانمان زۆر بێدەسەڵات دەبن ، ئومێد دەکەم لەم ساتەوە قیادەی کورد و دڵسۆزان بەزووی بێنە سەرخەت چونە سمام امانەکە نەماوە ئێستا کۆمەڵێک نوخبەی سیاسی گەنج عێراق هاتۆتە پێش ئازاروو مەینەتەکانی کورد نازانێ خەباتی هاوبەش و داڵدەدانی سەرکردەکانی عەرەب نازانێ تۆبەمانا نەتەوەکە ناناسێ ئەو فێری زیقەزیق وکۆرکردنەوەی دەنگ و ڕازی کردنی دەنگدەری زیاترە ، ئەمە خەتەرەکەیە و زۆرێک لە نوسەران و کەسە دڵسۆزوو خەم خۆرەکانی کورد درک بەوە بکەن ، بەزووی کار بەوە بکرێت تاکەی ئێمە بێ خەم بین و کارێک نەکەین ئەوەی لەخەباتی شاخ بەدەستمان هێناوە لە سەر مێزی گفتوگۆ دای بنێین، ئەمەی من بۆ ئومێدی و ڕەش بینی نیە و هەست دەکەم ئایندەمان ناڕوونە.هەربۆیە دەبێت کورد بەخۆیدا بچێتەوە و ئیعادە نەزەرێک لە سیاسەت و دیدی بکات .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق