ئەمڕۆ گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، لەبەرامبەر هاوكاریكردنی بەردەوامی كەسوكاری شەهیدان و كەمدەرامەتان، لەلایەن رێكخراوی شەهید ئارام خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەشكرا.
لە بەرامبەر رۆڵ و کاریگەری و ھاوکارییەکانی بۆ کەسوکاری شەھیدان و کەمدەرامەتان، بەگوێرەی راگەیەندراوێك،"رێکخراوی شەھید ئارام بۆگەشەپێدانی کلتورو مەدەنیەت رێزلێنانێکی بەخشییە (فاخر طیب حسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیای قەیوان)، لە بەرامبەر رۆڵ و کاریگەری و ھاوکارییەکانی بۆ کەسوکاری شەھیدان و کەمدەرامەتان."
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ناوەڕاستی ئەمساڵ لە رێگەی رێکخراوی شەھید ئارام ھاوکاری گەیاندە بەشێک لە کەسوکاری شەھیدان و خێزانە کەمدەرامەتەکان، کە بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە بژێوی ژیانیان روی لە ھەژاری کردبو. ئەمە جگە لەوەی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بەردەوام هاوكاری كەسوكاری شەهیدان و ئەو كەسانە بوە كە شایستەی یارمەتیدان بون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق