بەردەوام قەیران

ليست هناك تعليقات


 عوسمان كاروانی
-
٭ئەوەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕویدا چاوەڕوانکراوبوو چونکە هه گبەی بغداد هەرئەوەی تێدایە بۆئێمە٠ ‌ ‌ ٭لەلاێکی ترەوە ئیدارەدانی ململانێکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەلایەن پێکهێنەرانی حوکومەتی هەرێمەوە شکست خواردووبوو. ٭بۆ(30) ساڵ دەچێت چەند حیزبێکی دیاریکراو لەم هەرێمەدا سەرجەم جومگە هەستیارەکانیان کۆنترۆڵ کردووە کەبەداخەوە نەیانتوانی ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بنیات بنێن ٠ ٭دەزگا نیشمانیەکان کرانە ناوی بێ ناوەرۆك هێزی چەکدار یەکی نەگرتەوە داهات شەفاف نەکرا ئیلتزام نەکرا بەڕێکەوتنەکانەوە شەرعیەتی حیزبی و بڕیاری حیزبی و بەرژەوەندی حیزبی خرایە پێش هەموبەرژەوەندیەکانی گەلەوە 

باجی هەموو شکستەکانیش کەوتە سەرشانی هاوڵاتیان ٭( 30 )ساڵە لەم هەرێمەدا قەیران دەسپێرن بەقەیران جانازانین ئەم قەیرانەش دەسپێرن بەچ قەیرانێکی تر ٠ ٭چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر بۆچاککردنی بارودۆخەکە پێشکەشکرا بەڵام بەداخەوە گوێلێگیراونەبووون.

٭دووپێکهاتەی جیاواز لەبەغداد شیعەو سوننە عەرەب بوون لەچەندین وێستگەدا دەیانکات بەیەك بەڵام لای خۆمان لەدەیان وێستگەی هەستیاردا کوربوون نەیکردن بەیەك بێجگە لەم جارە تاکارگەیشتە ئەوەی کارتی کوردی لەجیاتی کارتێکی نیشتمانی گوێ لێگیراوبووبەکارتێکی حیزبی پەرش و بڵاوی لاواز.

٭ئێستاش تاکە چارەسەر بۆئەم قەیرانە ڕاستگۆبونەلەگەڵ پرسی چاکسازی ڕیشەیو پێویستەهەموو سەرچاوەکانی داهات لەهەرێمدا بخنەوە خزمەتی خەڵك و ڕێگری لەبەهەدەردان و دەوڵەمەندبونی ناڕوابگرن گەرئەمە بکەن هەرێم پێویستی بەپارەی بەغداد نیە ئەمەش پێویستی بەکۆبونەوەی بێ ناوەرۆك نیە تەنها ئیرادەێکی دەوێت گەرئەم ئیرادەیەش نەبێت پێویست ناکات لەوەزیاتر شەبەق بکەنە جەستەی خەڵك و خاکی نیشتمان چونکە ئێستا تەنها بەغدانیە کەمتمانەی بەم حوکمڕنیە نەماوە بەڵکو بەشێکی زۆرلەهاونیشتمانیان لە هەرێم نەبڕوای بەحوکمڕانیتان ماوە نەبڕوای بەبەڵێن و دامو دەزگاتان ماوە گەرئەمەڕاتان نەچڵەکێنێ بەخۆداچونەوەتان بۆدروست نەکات ئەوا هەرێم دەڕوات بەرە و دەیان کەناری نادیار.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif