پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەجێندی دانیشتنەکەی، خوێندنەوە و گفتۆگۆکردنە لەبارەی راپۆرتێکی لیژنەی رەوەندی كوردستانی سەبارەت بە كۆچی گەنجان بۆ دەرەوە.
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكکه‌وتی 2020/11/25.
بەگوێرەی بەرنامەی كاری دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لە كۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، خوێندنەوە و گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی لیژنەی رەوەندی كوردستانی سەبارەت بە دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دەكرێت.
ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق