بارەگای بارزانی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
بارەگای بارزانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵێکی ماڵپەری درەو میدیا ڕەتدەکاتەوە، مهسعود بارزانی نامەیەکی بۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ناردبێت و داوای دوو ئیدارەیی کردبێت.
لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا هاتووە "لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، مهسعود بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە، بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە".
ئەمەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەکەیە:-
ڕوونكردنەوەیەك لە بارەگای بارزانییەوە
سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لەم چەند ڕۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندیی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە، بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق