نی ڕووچی
كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی لە هەرێمی كوردستان
-
پلانی پێنج ساڵه‌ی سێزدهههیهم و چوارهدهههیهم چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
چ كاریگه‌ریه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ئابووری چینی؟
داهاتووی ئابووری چینی چییه؟
حه‌زده‌كه‌م له ڕێگای ئه‌م وتاره‌وه پێشهكیهكتان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێبده‌م
یه‌كه‌م: پلانی پێنج ساڵه‌ی چینی:
پلانی پێنج ساڵه، هه‌روه‌ها ناسراو به (پوخته‌ی پلانی پێنج ساڵه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانی تایبه‌ت به كۆماری چینی میللی)، ئامانجه‌كان و ئاڕاسته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یی دیاریده‌كات. له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین پلانی پینج ساڵه له ساڵی 1953 و تاوه‌كو كۆتا پلانی پێنج ساڵه(سێزده‌هه‌مین پلان) له ساڵی 2020، ده‌توانین بڵێین پلانه‌كه هاوشان بووه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی كۆماری میللی و ڕۆڵێكی گرینگی بینیووه له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌كه. ده‌توانین پلانی پینج ساڵه‌ی چین دابه‌شبكه‌ین بۆ سێ قۆناغ، كه هه‌ر قۆناغێك ئه‌ركی هاوتای مێژووی تایبه‌ت به خۆی ته‌واوكردووه.
قۆناغی یه‌كه‌م- بریتییه له پلانی پێنج ساڵه‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كو پلانی پێنج ساڵه‌ی پێنجه‌م(1953-1980). له‌م قۆناغه‌دا، چین سیسته‌مێكی ئابووری پلان بۆ داڕێژراوی جێبه‌جێكرد، و بنچینه‌ی پیشه‌سازیكردنی دانا، و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوكرد و ئاسایشی پارێزگاری نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزكرد.
قۆناغی دووه‌م- له پلانی پینج ساڵه‌ی شه‌شه‌م بۆ پلانی پینج ساڵه‌ی ده‌یه‌مه(1981-2005). له‌م ماوه‌یه‌دا، چین سیسته‌می چاكسازی و كرانه‌وه‌ی په‌یڕه‌وكرد و ورده ورده بوو به ئابووری بازاڕی هاوبه‌ش به تایبه‌تمه‌ندی چینی، به جۆرێك كه وه‌به‌رهێنانی به‌كۆمه‌ڵ و هێزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك باشبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
قۆناغی سێیه‌م- بریتییه له پلانی پێنج ساڵه‌ی یازدهههیهم و پلانی پێنج ساڵه‌ی سێزدهههیهم(2006-2020).له‌م ماوه‌یه‌دا، ناوه‌ڕۆكی پلانی پێنج ساڵه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو، و گرینگی زیاتر به دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جۆریه‌تی و به‌هێزكردنی گه‌شه‌سه‌ندنی گشتی دا. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك كاری تر ئه‌نجامدرا وه‌ك گۆڕانی شێوازی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی ڕێك و پێك و یه‌كسان له ناوچه جیاوازه‌كاندا و به‌هێزكردنی داهێنان و قوڵكردنه‌وه‌ی چاكسازی و كرانه‌وه و باشتركردنی گوزه‌رانی گه‌ل و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆك.
دووه‌م: ده‌ستكه‌وته‌كانی سێزدهههیهمین پلانی پێنج ساڵه:
سێزده‌هه‌مین پلانی پێنج ساڵه(2016-2020) بریتییه له یه‌كه‌مین پلانی پێنج ساڵەیه دوای ئه‌وه‌ی چین چووه نێو بارودۆخی نوێی ئاسایی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری. تاكه ئامانجی ئه‌م پلانه بریتی نه‌بوو له ته‌واوكردنی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مامناوه‌ند به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی سه‌خته، به‌ڵكو هه‌ڵسا به چه‌ندین ئه‌ركی گۆڕانكاری سه‌خت و ماندوكه‌ر. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، پلانی سێزده‌هه‌مین رووناكی خسته سه‌ر داهێنان، و چاكسازی، و جێبه‌جێكردنی تێگه‌یشتنێكی نوێ بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و نوێكاری و ڕێكخستن و سه‌وزكردن و كرانه‌وه و هاوبهشیپێكردن.
دوای پێنج ساڵ له هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وام، ئابووری چین به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی به‌خۆیه‌وه بینی له ماوه‌ی سێزده‌هه‌مین پلانی پێنج ساڵه. تایبه‌ت به گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، وا چاوه‌ڕوانكراوه كه به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی چین 10 ترلیۆن یوان(14.89 ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) تێپه‌ڕێنێت له كۆتای ئه‌م ساڵدا. كه ئه‌مه‌ش 16% ئابووری جیهانه، و به ڕێژه‌ی 30% به‌ژداره له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری جیهانی. شوێنپێگه‌ی كشتوكاڵ وه‌كو بنچینه‌یه‌ك چڕتر كرایه‌وه، و وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وام بوو له گه‌شه‌سه‌ندن، و به‌های خزمه‌تگوزاری وه‌به‌رهێنان 53.9% یه له به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی، و به‌شداری به‌كاربه‌ر له ئابووری ڕێژه‌ی 60%ی تێپه‌ڕاند.
له ڕووی ژێرخانی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیاوه، كۆی گشتی دووری بڕاوی هێڵه ئاسنینه خێرای به‌رزه‌كان 35000 كیلۆمه‌تری تێپه‌ڕده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به سێ چاره‌گی ئه‌و دووریه‌ی كه هێڵه ئاسنینه خێرای به‌رزه‌كانی جیهان ده‌یبڕن. دووری بڕاوی ڕێگای خێرا 140 هه‌زار كیلۆمه‌تری تێپه‌ڕاند، كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه له جیهاندا. به بازاڕكردنی 5 گی به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی داتا مه‌زنه‌كان و كۆمپیوته‌ر و زیره‌كی ده‌ستكرد زۆر به خێرای گه‌شه ده‌كه‌ن. له 2019، چین پله‌ی 14 به‌ده‌ستهێنا له پێوانه‌ی داهێنانی جیهانی، و كۆی گشتی تێچووی توێژینه‌وه زانیستیه‌كان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا له سه‌ر ئاستی جیهان. سه‌باره‌ت به گوزه‌رانی خه‌ڵك، داهاتی تاكه كه‌سی له به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی 10000 دۆلاری ئه‌مریكی تێپه‌ڕاند و داهاتی تاكه كه‌سی به‌رده‌ست گه‌یشت به 30733 یوان(4800 دۆلاری ئه‌مریكی)، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆشاییه‌ی كهمكردهووه كه له نێوان چین و وڵاته خاوه‌ن داهات به‌رزه‌كان هه‌بوو. ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به‌ده‌ستهێنراوه له كه‌م كردنه‌ووه‌ی هه‌ژاری، 55.75 ملیۆن كه‌س له هه‌ژاری دهرهێنرداون و له ناوچه هه‌ژاره‌كان گواستراونه‌ته‌وه له ماوه‌ی پێنج ساڵ، و داهاتی خێزانه هه‌ژاره‌كان له 3416 یوانه‌وه (2015) زیادكرا بۆ 9808 یوان(2019). به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ساڵانه‌ی شارستانیه‌ت له به‌رزبووه‌وه بۆ 60.6%. گه‌وره‌ترین سیسته‌می بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهاندا دامه‌زرێندراوه، به شێوه‌یه‌ك كه بیمه‌ی ته‌ندروستی بنچینه‌یی بۆ زیاتر له 1.3 ملیار كه‌س داده‌پۆشێت و بیمه‌ی مووچه‌ی بنچینه‌یی بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س داده‌پۆشێت.
سه‌باره‌ت به پاراستنی ژینگه، 82% له كۆی 332 شاری سه‌ره‌كی خاوه‌ن كه‌ش و هه‌وایه‌كی خۆش و جۆریهتیهكی باشان هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی ژینگه‌یی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.
سێیه‌م: چوارده‌هه‌مین پلانی پێنج ساڵه:
لە ئێستادا سەرکەوتنی چین لە بنیاتنانی کۆمەڵگایه‌كی مامناوەندی سەرکەوتوو لە هەموو ڕوویەکیەوە لە بەرچاوە و لە گەشتێکی نوێ دایە کە بە شێوەیەکی گشتگیر وڵاتێکی سۆشیالیستی هاوچەرخ بنیات بنێت. چوارده‌هه‌مین پلانی پێنج ساڵە (٢٠٢١ – ٢٠٢٥) کە هەڵگری ئەرکێکی مێژوویە 6 ئامانجی سەرەکی گەشە پێدەدات.
یەکەم: ئەنجامی نوێ لە گەشەسەندنی ئابووری، گەشەی بەردەوامی ئابووری تەندروست لەسەر بنەمای جۆریه‌تی و کارایی، و دروستکردنی سیستەمی ئابووری هاوچەرخ.
دووەم: هەنگاوی نوێ لە چاکسازی و کرانەوە، وە بەشێوەیەکی بنچینەیی پێکهێنانی ئاستێکی بەرزتر لە کرانەوەی سیستەمێکی نوێ‌دا.
سێیەم: پێشخستنی شارستانیەتی کۆمەڵایەتی و خوێندەواری خەڵک، زیاتر پەرەدان بە کاریگەری کلتوری چینی و بەهێزکردنی پێکەوەبوونی نەتەوەی چینی.
چوارەم: پێشکەوتنی نوێ لە بنیاتنانی شارستانیەتێکی ژینگەیی، و بەردەوامبوون لە بەرەوپێشبردنی ژینگە.
پێنجەم: گەیشتن بە ئاستێکی نوێ لە بژێوی و گوزەرانی خەڵک و تەواوکردنی سیستەمی ئاسایشی و هەروەها بە یەکگرتنی ئەنجامەکانی بیمه‌ی کۆمەڵایەتی فڕە ئاست و نه‌هێشتنی هەژاری.
شەشەم: پێشخستنی کاریگەری حوکمڕانی، و تەواوکردنی یاسای سۆشیالیستی دیمۆکراتی، و بەدەستهێنانی پێشکەوتنی گەورە لە مۆدێرنکردنی بەرگری نیشتمانی و سەربازی.
سەرنجی چوارده‌هه‌مین پلانی پێنج ساڵە بریتیە لە "نوێ". قۆناغێکی نوێ، چەمکێکی نوێ، و شێوازێکی نوێ
یەکە- بریتیە لە سەرخستنی جۆریه‌تی بەرزی گەشەپێدان. گەشەپێدان تەنیا لەژمارە و چەندێتیدا بەرجەستە نابێت، بەڵکو بۆ پڕکردنەوەی پێویستییە گەشەسەندووەکانی خەڵکە بۆ ژیانێکی باشتر‌و چارەسەرکردنی دژیەکەکانی پەرەسەندنی ناتەواو، و هەروەها بەهێزکردنی هێز و توانای گشتی وڵات بۆ بەرگەگرتنی مەترسییەکان.
دووەم- بۆ خێراکردنی هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی شێوازێکی نوێی
گەشەسەندووی دوو خول لەگەڵ سوڕی ناوخۆیی کە وادەکات سوڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی یەکتر بەهێز بکەن. لەدوای دەیەی 1980، چین بازاڕی جیهانی لەباوەش گرت، مۆدێلی گەشەپێدانی " کارگەی جیهانی " پێکهێنا، بەخێرایی هێزی ئابووری خۆی باشتر کرد. لەگەڵ ئەوەشدا لەم ساڵانەی دواییدا، کە ڕەوتی دژە جیهانگیری چڕتر بوو، ژینگەی سیاسی و ئابووری جیهانی لە گۆڕاندایە. لەبەرئەوه چوارده‌هه‌مین پلانی پێنج ساڵە شوێن پێ دادەنێت لە خۆماڵی کردندا، بۆ فراوانکردنی خواستی ناوخۆیی. بەڵام ئەمە هەرگیز مانای بازنه‌یه‌كی داخراوی ناوخۆیی نییە، بەڵکو بازنەیەکی جووتی کراوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە. دەرگای چین هەرگیز داناخرێت و هه‌میشه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
سێیەم- قوڵکردنەوەی چاکسازی و کرانەوەیه، " پێشنیار "ەکە زیاتر لە 20 جار ئاماژەی بە " چاکسازی " و " کرانەوە " كردووه ، بەڵێنی دا بە دامەزراندنی دامەزراوەیه‌كی نوێ بۆ ئابووریەکی کراوە لە ئاستێکی بەرزتردا ، بەرزکردنەوەی هاوکاری جۆری بەرز بۆ ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه و ڕێگا ، و بەدواداچوونی سوودمه‌ندبوونی دوو لایه‌نه لە هه‌ماهه‌نگی نێودەوڵەتیدا.
چواره‌م: چین له 2035:
لە ساڵی 2035 دا چین مۆدێرنکردنی سۆشیالیستی درک پێدەکات. " پێشنیار " ەکە ئامانجی درێژخایەنی بنچینەکانی مۆدێرنیتە سۆشیالیستییەکان لە ساڵی ٢٠٣٥ لە ٩ ڕووەوە گەڵاڵە دەکات.
١- هێزی ئابووری و تەکنەلۆژی چین و هێزی نەتەوەیی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. هەنگاوی نوێتر دەبڕێت لە زیادکردنی داهاتی هەر سەرمایەیەکی دانیشتوانی شار و لادێ‌دا. پێشکەوتنی گەورە لە بواری تەکنەلۆژیا لە ناوچە گرنگەکان ڕووده‌دات، چین له ڕووی داهێنانه‌وه دەبێتە سەرکردەیەکی جیهانی.
٢- پیشەسازی نوێ، زانیاری تەکنەلۆژی، شارستانی، مۆدێرنبوونی کشتوکاڵ بەدەست دەهێنرێت.
٣-مۆدێرنکردنی سیستەم و توانای چین بۆ حوکمڕانی بەدەست دەهێنرێت. مافی خەڵک بۆ بەشداریکردن و پەرەپێدان بە یەکسانی بە پێی پێویست پارێزراو دەبێت. پێگەی یاسا بۆ وڵات و حکومەت و کۆمەڵگا لە بنەڕەتدا وەک پێویست دەبێت.
٤- چین دەبێتە وڵاتێکی بەهێز لە بوارەکانی که‌لتوور، پەروەردە، بەهرە، وەرزش و تەندروستی. به‌هێزكردنی پێشکەوتنی گشتگیر بۆ ته‌واوی خەڵک و ئه‌ته‌كێت(ئاكاری ڕه‌فتار)ی کۆمەڵایەتی و مەدەنییەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێت . هێزی کولتووری چین زۆر بەهێزتر دەبێت.
٥- کارکردن بە شێوازی ئیکۆ – فرێندلی(ژینگه دۆست) لە بوارەکانی کارکردن و ژیان بەرەو پێش دەبرێت ، وە هەروەها پێشکەوتنێکی بنەڕەتی لە ژینگەدا دەبێت.
٦- کرانەوەکە دەگاتە قۆناغێکی نوێ و گەشەی گەورە و بەهێزی وڵاتی لێدەکەوێتەوە بۆ بەشداریکردن لەهاوکارییە ئابووریەکان و کێبڕکێیە نێودەوڵەتیەکانی ئابووریدا.
٧- داهاتی ناوخۆیی گشتی دەگاتە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکان. هه‌روه‌ها جیاوازیەکان لە گەشەی شارستانی لە لادێکان و نێوان هەرێمەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە. وە ستانداردی ژیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
٨- جێبەجێکردنی دەستپێشخەریی ئاشتی چین دەچێتە ئاستێکی بەرزتر و مۆدێرنکردنی بەرگری نیشتمانی و سەربازی بەدەست دەهیێنرێت.
٩- پێشکەوتنی بەرچاوتر و گرنگ لە پەرەپێدانی مرۆیی و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی هاوبەش بۆ هەمووان بەدی دێت.
شی جینپینگ سەرۆکی چین ڕایگەیاند کە نه چین بەبێ جیهان ده‌توانێت گەشە بکات، و نه جیهان بەبێ چین ده‌توانێت گەشە بکات. لەسەر ڕێگای چاکسازی و کرانەوە، چین بە قووڵی لەگەڵ ئابووری جیهانیدا یەکخراو بووە و پێشکەوتنی خێرای بەدەست هێناوە لە ماوەی (٤٠ )ساڵدا. لەژێر ڕێنماییەکانی چواردههەمین کۆبوونەوەی پلانی پێنج ساڵە، هۆکارێکمان هەیە بۆ ئەوەی بڕوا بەوە بکەین کە ئابووری چین بەردەوام لە گەشەکردن دایە بۆ سوود گەیاندن بە گەلی چین و هه‌موو گه‌لانی جیهان. تا ساڵی 2035، چین مۆدێرنکردنی سۆشیالیستی درک پێدەکات و دەبێتە وڵاتێکی سەرکەوتوو و دیموکراتخواز و پێشکەوتوو و هه‌روه‌ها دەبێتە ووڵاتێکی جوانی مودێرنی سۆشیالیست لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا.
لە چاوی كورد بڵاوكراوەتەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق