پڕۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی کرا

ليست هناك تعليقات


ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی بەغداد، لە هەوڵەكانیان بۆ خستنە سەربەغدای موچوی فەرمانبەڕانی هەرێم بەردەوامن و دوا هەوڵیشیان تەسلیمكردنی پرۆژەكەیە بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

دەقی ڕاگەیەنراوی پەرلەمانتارەكان كە لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویان. كردۆتەوە

بە نوێنەرایەتی ئەو پەرلەمانتارانەی واژویان لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران کردووە، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوینەوە و بە فەرمی پرۆژەکە رادەستی سەرۆکی لیژنەی دارایی د. هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنە هەریەک لە ئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، د. جەمال کۆچەرکرا، تا رێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت.

هەوڵەکانمان بۆ چارەسەر کردنی پرسی موچەی فەرمانبەران لە بەغدادەوە بەردەوام دەبێت.

رێبوار کەریم محمود
غالب محمد عەلی
یوسرا رجب کمر
سەرکەوت شەمسەدین

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif