لە سلێمانی خوێندنەوە بۆ کتێبی(بۆ مێژوو) کرا

ليست هناك تعليقات


بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیران و چالاکوانان، نوسەرو رۆژنامەنوس، فارس نەورۆڵی  خوێندنەوەی بۆ کتێبی ( بۆ مێژوو)  بەڕێز مەسعود بارزانی کرد.

ڕۆژی شەممە، ٧-١١-٢٠٢٠، لە شاری سلێمانی، خوێندنەوە بۆ کتێبی بۆ( مێژوو)ی بەڕێز مەسعود بارزانی کرا، لە لایەن نوسەرو رۆژنامەنوس (فارس نەورۆڵی) یەوە، کە تیایدا پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیران تێیدا بەشدار بوون

فارس نەورۆڵی نوسینی ئەم کتێبەی بە گرنگ وەسف کرد بۆ ئەوەی نەوەی ئێستاو نەوەی داهاتووش ئاگاداری ڕاستی و دیوی پشتەوەی ڕووداوەکانبن و پێشی وابوو کە ئەم کتێبە دەبێتە سەرچاوەیەکی باش بۆ توێژەران و خوێندکارانی زانکۆ بەتایبەت ئەوانەی کە لە بازنەیی سیاسەت و مێژوودا دەنوسن

لە کۆتایی دا ئامادەبووان بەشداریان کردو سەرنجی خۆیان و خوێندنەوەی خۆیان لەسەر کتێبەکە و خوێندنەوەکە دەربڕی و کتێبەکەیان بە گرنگ وەسفکرد

پاشان کتێبی( بۆ مێژوو ) کە مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، وەك دیاری بەخشرایە بەشداربوان

كۆڕەكە لە لایەن كەناڵی تلفزیۆنی سلێمانیەوە ڕێكخرابوو.







 




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif