راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، "ئه‌نگێلا مێركڵ" رایگه‌یاند، "مانگی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به توركیا تاوتوێ ده‌كرێن".
"مێركڵ" به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "كاروباره‌كان به‌و جۆره‌ی ئێمه ده‌مانویست به‌ڕێوه‌نه‌چوون و پێش نه‌كه‌وتوون".
گوتیشی: "بڕوامان وایه، لێدوانه‌كانی توركیا له باره‌ی قوبرسه‌وه، گرژی زیاتری له نێوان ئێمه و ئه‌نقه‌ره درووست كردووه و بۆشایی نێوانمان زیاتر بووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ "هایكۆ ماس"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "به‌دووری نازانێت به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌رووپا له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی خۆیاندا، كه بڕیاره له مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، تاوتوێی سه‌پاندنی سزا دژی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن، به هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا".
پێش ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له رێگای ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، گوتی: "به‌داخه‌وه، هه‌موو جارێك گێچه‌ڵی نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی توركیایه. ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ی ئه‌رێنی نه‌بێت تا ده‌گه‌ینه مانگی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌ك ئه‌و نموونه‌ی كه ئه‌ردۆغان سه‌ردانی باكووری قوبرسی كرد، ئه‌وا گفتوگۆیه‌كی توند له لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌كرێت".
ماس گوتیشی: "هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری گرژی نێوان توركیا و یۆنان له قوبرس، تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه".
به هۆی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ گه‌ڕان و پشكنین به دوای نه‌وت و غازدا له ناوچه‌كانی نزیك ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان، گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات درووست بووه.
ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كنه و پشكنین به دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، یۆنان و میسر و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپای نیگه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق