بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی گەرمیان بەرزدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


کۆمپانیای گازپرۆم نەفتی رووسی بریارە چوارەمین بیرە نەوتی خۆی لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵا لە هەرێمی کوردستان، کە بە کێڵگەی گەرمیانیش ناودەبرێت، هەڵبکۆڵێت و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە زیاد بکات.

لەرێگەی ئەم بیرە نوێیەوە کۆمپانیاکە بەنیازە هەشت هەزار بەرمیل نەوتی دیکە زیاتر بەرهەمبهێنێت و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی گەرمیان بۆ رۆژانە 32 هەزار بەرمیل بەرز بکاتەوە.

کۆمپانیای گازپرۆم کە چوار ساڵە کار لە کێڵگەکەدا دەکات، بەهۆی هەڵکۆڵینی سێ بیری نەوت، ئێستا رۆژانە 24 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

کۆمپانیای گازپرۆم نەفت رایگەیاندووە، کە لە کاتی دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە تاوەکو ئێستا، 32 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەو کێڵگەیەدا بەرهەمهێناوە.

جگە لە پلانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە، کۆمپانیاکە بەنیازە گازی ئەو کێڵگەیە کۆبکاتەوە و لەرێگەی دامەزراندنی بۆڕییەکی گاز بە درێژی 45 کیلۆمەتر کارەبا بۆ ناوچەی گەرمیان دابینبکات.

لە ساڵی 2016 بەدواوە کۆمپانیای گازپرۆم لە کێڵگەی سەرقەڵا نەوت بەرهەمدەهێنێت و خاوەنی 40%ی پشکەکانی کێڵگەکەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif