پاڤڵ تاڵەبانی: ده‌زانین كێن قاچاخچێتی دەکەن، ئیجرائاتى زۆر توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
پاڤڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكهوتنى 50 ساڵه‌ى حكومه‌تى ههرێمو توركیا و بێئاگایی حزبه‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات، هاوكات هه‌ڵوێستى یه‌كێتی سه‌باره‌ت به "مافیاگه‌رایی له‌خاڵه سنوریه‌كان"و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخؤ له‌نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگاكانى ڕاگهیاندنو ڕؤژنامه‌نوسان كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوه، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی له‌باره‌ى پرسى ڕێكهوتنهكهى ههرێمو توركیا‌و ئاگاداریی یه‌كێتیی، وتویهتى: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی ئاگادارى وردهكارییو ناوه‌ڕۆكى ڕێكهوتنى 50 ساڵى نێوان حكومه‌تى ههرێمو توركیا نییه".
له‌و كؤبوونهوهیهدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به"كارى قاچاخچێتىو مافیاگه‌رایی له‌سنورى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى" كردوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش وتویهتى: "به‌وردى ئاگادارین‌و ده‌زانین كێن ئه‌وانه‌ى ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن، به‌مزوانه ئیجرائاتى زۆر توندیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
هاوكات هه‌ڵوێستى یه‌كێتیشى له‌باره‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى شه‌ڕى ناوخۆوه خستووه‌ته‌ڕوو ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه، "یه‌كێتیی به‌ڵێ بۆ شه‌ڕى ناوخؤ ناكات‌و ناشبێته به‌شێك، به‌پێچه‌وانه‌وه دژى شه‌ڕى براكوژین، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌رى ئه‌و جه‌نگه له‌نێوان پارتى‌و په‌كه‌كه‌دا، ئه‌مه هه‌ڵوێستى ڕه‌سمى یه‌كێتیه".
بەشی زۆری دیدارەكە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و قەیرانی مووچە و دارایی بوو، سەرەڕای گرفتەكانی حوكمڕانی و ئەو كێشانەی باڵیان بەسەر هەرێمدا كێشاوە وەك قاچاغچێتی و مافیاگەرایی و دەستدرێژی بۆسەر هاووڵاتیان.
هەروەها هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی تر لە گفتوگۆدان بۆ جێبەجێكردنی پرسی لامەركەزی بۆ هەموو هەرێمی كوردستان، كە بڕوای وایە دەبێتەهۆی بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەتوندی دوو ئیدارەیی ڕەتكردەوە و پێداگری كرد لەوەی هەرگیز كار بۆ ئەو بابەتە ناكەن و دژی دەوەستنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق