عەدنان عوسمان: یا پابەندی تەواوی رێككەوتنەكان بن یان لە بەغدا بكشێنەوە

ليست هناك تعليقات


 
عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لەكاتی نوسینی دەستوری عێراقدا كەس بەقەد نەوشیروان مستەفاو جەوهەر نامیق باسیان لە مەترسییەكان نەكردوە. ئێستاش كە پرسەكە پەیوەستە بە قوتی خەڵكەوە تەنیا دو بڕیار لەبەردەم سەركردایەتی سیاسی كورددایە: یان رێككەوتن لەگەڵ بەغدا یان كشانەوە.

عەدنان عوسمان، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا نوسیویەتی"لە سەروبەندی عێراقی نوێ و نوسینی دەستورەکەیدا کەس بەقەد نەوشیروان مستەفاو جەوهەر نامیق باسیان لە وردەکاری و مەترسییەکان نەکرد."

وتوشیەتی"بەڵام تەماح و پەلەی پۆست چاوی نوخبەی کوێر کردبو. ئێستاش نەچوە بچێ، مادام پەیوەستە بەقوتی خەڵکەوە پێویستە هەنگاو و بڕیاری ئازایانە بدرێ و بنرێ."

بەبڕوای عەدنان عوسمان، بڕیاریش تەنها یەکێکە لەم دوانە: پابەندی تەواوی رێکەوتنەکان بن. کە موچەتان پێنادرێت ئەبێ بڕیاری قورس بدەن، دەبێ لەگەڵ بەغدا بگەنە رێکەوتن لە پێناوی خەڵکدا. یا: فەرمون لەبەغدا پاشەکشێ بکەن و چیتر بەشێک مەبن لە ماشێنی دەسەلات لە عێراقدا. لە سەرەک کۆمارەوە تا دوا پۆست بەجێی بێڵن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif