محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی پەرلەمانى عێراق، ڕۆژی ۲٠۲٠/۱۱/۱۱ لەسەر پەسەندکردنى پرۆژەیاساى قەرز بۆ دیاری کردنی پشکی کورد لە قەرزەکەدا، بەڵام شۆفێنی عەرەبی لە ناو پەڕڵەمانی عێراق کۆبوونەوەکەیان بە لاریدا برد بۆ بڕینی بودجەو موچەی هەرێمی کوردستان، من پێشتریش باسم کرد، ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت، عێراق ئاماده نابێت بودجه و مووچه و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقیەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتیەی هەیانه، بەڵام ئەمڕۆ شیعه و سونه هەردووکیان هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
دەشڵێت:"سونه و شیعه یەکبوون له دژی کورد، بۆیە من داوا له پەڕڵەمانی کوردستان ئەکەم کۆبوونەوەیەک بکەن، بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبه سیاسیەکانی کوردستان، ئەو خاڵانە بکەنه بڕیار..
۱ـ چیتر داوای پاره و بوجه و موچه له عیراق نەکرێت
۲ـ کورد له بغداد بکشێتەوە
۳ـ ئەو داهاتەی هەیه له کوردستان دا ڕێکی بخەن و بە شێوەیەکی گونجاو هەموو (۳٠) سی ڕۆژ جارێک موچەی موچه خۆرانی هەرێم بدرێت، چاوەڕێی بەغداد نەبن و چیتر کورد لە بەردەم بەغداد و عەرەب زەلیل مەکەن. ".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق