چاودێرێکی سیاسی پێی وایە کە چەند لایەنێك دەیانەوێت هەڵبژاردن لە عێراق دوابکەوێت، ئەوەش دوای ئەوە هات ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆك کۆماری عێراق، یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسەند کرد
سالار محمود، چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەتای بانگەشەی ناڕاستەوخۆی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق دەستی پێکردوە بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن. هێزە بچوکەکان شانسی بەدەستهێنانی کورسیان کەمترە.
لە درێژەی قسەکانیدا، سالار محمود، پێی وایە یەکیەتی لە کەرکوك و سلێمانی دباتەوە و صەدریەکانیش چەن پارێزگایەکی باشوری عیراق دەباتەوە ، بەڵام مالیکی و عەبادی پاشەکشەی زۆرتر دەکەن.
پشت بەستن بە دابەشبوونی دەنگەکان بۆ چەن بازنەیەک لەیەک پارێزگادا. گرفتی سیاسی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئایندە هەیە. چەند لایەنێک لە عیراقدا دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت و بیانوی کورۆناو بیانووی نا واقیعیتر دەهێننەوە، چونکە دڵنیانین لەئایندەی سیاسیان.
بڕیاردان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دانپیانانە بە بوونی قەیران و بنبەستی سیاسی لە عیراقدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق