ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد و سەردانی چەند وڵاتێک دەکات.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەشتەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.
لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەشتەکەی سەرۆکوەزیران هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، مەسرور بارزانی دەچێتە هۆڵەندا و بەلجیکا، دواتر سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی لەنێویاندا ئەڵمانیا و فەرەنسا دەکات.
دەقی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی ، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەست پێ کرد.
لەو گەشتە ئەوروپاییەدا ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق