جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رەتکردنەوەی شکستەکەی، بە کارێکی شەرمەزارکەرانە دەزانێت.
بایدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لەبارەی هەڵوێستی ترەمپ گووتی، نازانم چۆن باسی ئەمە بکەم، بڕوام وایە ئەمە کارێکی شەرمەزارکەرانەیە و هاوکاری ناودەنگی سەرۆک ناکات.
تاوەکو ئیستاش، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەو لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بووە و لە رێگای دادگا دەنگە "نایاساییەکان" هەڵدەوەشێنێتەوە.
بایدن ئەوەشی راگەیاند، رەتکردنەوەی بردنەوەی ئێمە، هیچ شتێک لە پلانەکانمان ناگۆڕێت.
لە دواین تویتی، ترەمپ نووسیویەتی، ئێمە براوە دەبین و رەتی دەکاتەوە ئەنجامەکان بەمجۆرەی ئێستا بمێننەوە، ئەمەش لە کاتێکدای زۆربەی سەرکردەکانی جیهان، پیرۆزباییان لە بایدن کردووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق