سەرۆک کۆمار: كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاری ره‌گه‌زی دژ به ژنان
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/١١/٢٥ بەبۆنەی "رۆژی جیھانی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان" پشتیوانی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بانگھێشتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنی گۆتيريس، سه‌باره‌ت به راگەیاندنی پەیامی (ئاشته‌وایی نێوماڵ) و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی له‌پێناو وه‌ستانه‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
لە پەیامێکدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن بۆ كه‌مکردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:
"سوپاسی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنی گۆتيريس ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به راگەیاندنی پەیامی (ئاشته‌وایی نێوماڵ) و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی له‌پێناو وه‌ستانه‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
له‌م دۆخە ناهەموارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، ژنان زیاتر له‌به‌رده‌م فشاری سەختی ژیان و گوزەران و تەندروستین، بۆیه یارمه‌تیدانیان و هاوكات كاركردن بۆ كه‌مردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ جیهانێكی شیاوتری دوای په‌تای كۆرۆنا.
له‌مڕۆدا، زۆرینه‌ی ژنانی عێراق به‌ده‌ست لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك هاوكار بین له یارمه‌تیدانیان بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه، ئابووری عێراق وه‌كو وڵاتێكی تازه گەشەکردوو كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌ی زیاتر به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌م هۆیه‌وە زۆرینه‌ی ژنان سه‌رچاوه‌ی بژێویان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ململانێ ناوخۆیه‌كانیش بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان به‌خێوكردنی خێزانه‌كانیشیان بكه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆیه پێویسته تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئیشكه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش بگرێته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه ئاوڕ له كه‌مپی ئاواره‌كانیش بده‌نه‌وه كه زۆرینه‌یان ژنن.
هه‌ر لێره‌وه ده‌ڵێم كاتی ئه‌وه هاتووه له‌و هۆكارانه رزگارمان بێت كه مۆركێكی دامه‌زراوه‌یی ده‌به‌خشنه جیاكاری ره‌گه‌زی دژ به ژنان.
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتەوە، ئاسه‌واره خراپه‌كانی كۆرۆنا به‌سه‌ر عێراقه‌وه زیاتر ده‌رکه‌وتووه، لێره‌دا پێویستمان به هەوڵ و هاوکارییە له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ته‌نگژەیە به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ژنانی عێراق تایبه‌تی.
د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق"
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق