ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی 2021 دەدات

ليست هناك تعليقات



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.

سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە، 15-12-2020) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 و پەسندی بکات، دواتر پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە بۆ میدیا عێراقییەکان، رێژەی کورتهێنانی بودجە دەگاتە 40٪، هەروەها زیاتر لە 250 هەزار پلەی وەزیفی لە سەرجەم بوارەکان لەخۆدەگرێت.

پێشتر لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە، دوو مانگ دەخایەنێت.

تائێستا پڕۆژەیاساکە، کە بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق، بە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی بە 41 دۆلار هەژمار کردووە، مایەی ناکۆکیی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عێراقە. 

پڕۆژەیاسای بودجە دەبوو پێشتر ناردرابووایە پەرلەمان و، بەهۆی درەنگکەوتنیشی، پەرلەمانتاران دەیانەوێت مستەفا کازمی بانگهێشتی پەرلەمان بکەن تاوەکو هۆکاری ئەو دواکەوتنەیان بۆ روونبکاتەوە.

چوار هۆکار بۆ دواکەوتنی پڕۆژەیاساکە:

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشتر لێدوانی بۆ میدیا عێراقییەکان دوابوو سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان. ئەو، دەڵێ ئەم چوار خاڵە هۆکاری سەرەکین:
1 - وەزارەتی دارایی، چونکە دوودڵە لە ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
2 - کورتهێنانێکی زۆری دارایی و گەڕان بەدوای چارەسەر بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە.
3 - چاوەڕوانیی تاوەکو هەولێر و بەغدا رێکدەکەون.
4 - چۆنییەتی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەتایبەتی ئەگەر کورتهێنانەکە زۆربێت و پێویستی بە قەرزی زۆر بێت، چونکە ئەمە پێویستی بە تەوافووقی سیاسییە پێش تەوافووقی پەرلەمانی.

قوباد تاڵەبانی: له‌ به‌غدا ده‌مێنینه‌وه‌ تاوەکو ده‌گه‌ینه‌ چاره‌سه‌ر

شاندی دانوستاندنی هه‌رێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بەمڕۆوە، حەوت رۆژە لە بەغدان و به‌رده‌وامن له‌ تاوتوێكردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی پرسی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌.


گوتیشی: پرسیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ راده‌ست بكه‌ین، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجەدا‌ چه‌ند ده‌بێت؟.

گوتەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەکاتێکدان، هه‌فته‌ی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌ یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ ده‌ربڕی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif