دێری رەبان هورمزدی کریستیانەکان 365 دەرگەی هەیە

ليست هناك تعليقات



لە ناحیەی ئەلقووش لە دەشتی نەینەوا لە سنووری پارێزگای موسڵ، دێری رەبان هورمزدی کریستیانەکان هەیە کە رۆژانە گەشتیاران سەردانی دەکەن. ئەو دێرە 365 دەرگای هەیە وەک ئاماژەیەک بۆ رۆژەکانی ساڵ.

دێر و که‌نیسه‌کان له‌ ناحیه‌ی ئه‌لقوش له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جگه‌ له‌ شوێنێک بۆ خواپه‌رستیی و نزاکردن، بوونه‌ته‌ شوێنی گرنگی گه‌شتیاریی. ساڵانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌شتیارانی ناوخۆی کوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ره‌وش سه‌ردانی ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نیا کریستییانه‌کان به‌ڵکو ئایینه‌کانی دیکەش، بەڵام ئەمساڵ بەراورد بە ساڵەکانی دیکە کەمترین گەشتیار رووی لەو شوێنەوارە مێژووییە کردووە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی هاتووچۆ.

ئه‌لقوش زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی کریستیانین، دێری رەبان هورمزدیش، یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترين دێره‌کان له‌ عێراق، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ دێر و که‌نیسه‌ له‌ ناحیه‌ی ئه‌لقۆشدا بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م‌ جیاوازه‌ و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی که‌ زۆر کۆنه.

جگه‌ له‌ گۆڕی ره‌بان هورمزد، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گۆڕی ره‌بەنه‌كان له‌ناو دێره‌كه‌دا هه‌ن كه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی خۆیان له‌ناو دێره‌كه‌دا خواپه‌رستییان كردووه‌ و هه‌ر له‌وێ مردوون و نێژراون.

هه‌ندێک لە گەشتیاران بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌کانیان ده‌چنه‌ ئه‌و دێره‌، به‌شێکی دیکەیان بۆ نزاکردن و هه‌ندێکی دیکەش ته‌نیا لایه‌نه‌ مێژوویه‌که‌یی و هه‌ڵکه‌وته‌ی شوێنه‌که‌ سەرنجیان راده‌کێشێت.

گلارە حەمەسەعید، یەکێک لەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو ناوچەی کردبوو راگەیاند، یەکەمجارە سەردانی ئەو ناوچە گەشتیارییە دەکەم، شوێنێکی زۆر خۆش و مێژووییە.

دێر ره‌بان هورمزد، ده‌که‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌لقووش به‌ دووری سێ کیلۆمەتر له‌سه‌ر چیای ئه‌لقووش. دێره‌که‌‌ له‌لایه‌ن دوو پاشای ئاشووری دروستکراوه‌، مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 640 زاینی، هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی دیکە ده‌ڵێن مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌رخی حه‌وته‌می کۆچی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif