پوخته‌ی وته‌كانی ڕۆژی ٩/١٢/٢٠٢٠ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، لە بارەی دوا گۆڕانکاریەکانەوە
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو له‌سه‌ر دوو بابه‌تی گرنگ. له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له رۆژانی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان روویاندا، هه‌روه‌ها تاوتوێی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا ته‌وه‌ری گفتوگۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوون.
پێمان خۆشه هاووڵاتیان ئاگادار بن و ئه‌و راستیانه‌ی پێویسته لێره‌وه له‌گه‌ڵیان باسیان بكه‌ین.
پێش هه‌موو شتێك پێویسته سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م، كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئازیزانیان ده‌كه‌م به‌م بۆنه‌یه‌وه.
به‌ڕێزان..
ئه‌م دوو ته‌وه‌ره‌ی گرنگه ئه‌مڕۆ باسیان بكه‌م، من له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان هه‌ندێك شت هه‌یه ده‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌رچاوی به‌ڕێزتان..
ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه و ئه‌م دۆخه ناله‌باره راست بكه‌ینه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ینه رێككه‌وتن.
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو مافێكی ده‌ستووری و یاسایی خه‌ڵكی كوردستانین، پشتیوانی له خۆپیشاندانی ئاسایی و شارستانی و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك ئازاد بن له ده‌ربڕینی راو و بیروبۆچوونی خۆیان، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه (ته‌عه‌ددا) له ئازادی و مافی كه‌سی دیكه نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی بینیمان خه‌ڵێك هه‌یه (به‌داخه‌وه) له بارێكی ناخۆشدا ده‌ژین و له نیگه‌رانیان تێده‌گه‌ین. به تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه (ئیستغلالی) خۆپیشاندانیان كرد و هاتنه ناو خۆپیشاندان، له بری ئه‌وه‌ی به هێمنانه خۆپیشاندان بكرێت و كردیان به بابه‌تی گێره‌شێوێنی و تێكدان و توندوتیژی و فه‌رهوود و كوشتن.
ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، له كاتێكدا پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌ته سه‌قامگیری وڵات بپارێزێت. داوا له هه‌موو خوشك و برایانی خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م، له مه‌ترسی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی داوای ماف ده‌كات، پێویسته بزانێت ئه‌و داوایه له كێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كات مافی خوراوه و مووچه نه‌دراوه، پێویسته بزانێت داوای ئه‌و ماف و مووچه‌یه له كێ بكات، داواكاری له‌و كه‌سه ده‌كه‌ین، كه مافی هه‌رێمیان پێشێل كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێن و مافه ده‌ستوورییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان دووره له‌و واقیعه، چونكه مه‌به‌ستی دیكه‌ی له پشته‌وه بووه، هه‌روه‌ك ده‌بینین، خه‌ڵكانێك جگه له خۆپیشانده‌ری ئاسایی خزابنه ناو ئه‌و خۆپیشاندانانه و ئاراسته‌كه‌یان گۆڕیبێت. وه‌ك خۆتان بینیتان، كه په‌لاماری داموده‌زگا حكومی و حزبی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دا، ئه‌مه نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافی ره‌وای خه‌ڵك ده‌هێنێته دی.
كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مووچه نییه. ئێمه خاوه‌ن پرسێكین، مافی ئێمه چه‌ندین ساڵه پێشێل ده‌كرێت. ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه، هه‌موو كاتێك داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورمان كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان.
داوا ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش له ماڵه‌وه دانیشتوون و به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕێی چاكبوونی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن، پشتیوان و هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه.
حكومه‌ت به ده‌نگی ئێوه و له ئێوه و بۆ ئێوه درووست بووه. حكومه‌ت پێش هه‌موو كه‌سێك خه‌مخۆری كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره و له پێناو خزمه‌تكردنی ئێوه كار ده‌كات. حكومه‌ت زیاتر له هه‌موو كه‌سێك له به‌ره‌ی گه‌له. ئه‌وانه‌ی به ناوی به‌ره‌ی گه‌له‌وه قسه ده‌كه‌ن، له ئێستاوه پێیان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و ده‌تانه‌وێت له به‌ره‌ی گه‌ل بن، به‌خێر بێن، چونكه حكومه‌ت پێش هه‌موو كه‌س له‌م به‌ره‌یه.
ئێستا دوو به‌ره درووستبووه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی كوردستان و به‌ره‌ی ئه‌و ناحه‌زانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م قه‌واره‌یه تێكبده‌ن. دڵنیام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه قوربانیان داوه بۆ درووستكردنی ئه‌م ئه‌زموونه، ئاماده نین، ئه‌م ئه‌زموونه له‌ناو بچێت، یاخود به هیچ بیانوو و هۆكارێك و له هیچ لایه‌كه‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه زیانی به‌ر بكه‌وێت.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بینیمان، ئه‌وانه‌ی داوای مافی ره‌وای خۆیان ده‌كه‌ن، حكومه‌ت پێشوازیان لێده‌كات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی داوا ره‌واكانیان ده‌كات. له هه‌مانكاتیشدا رێگه ناده‌ین، كه‌سانی تێكده‌ر و گێره‌شێوێن هێرشی چه‌كدارانه بكه‌نه سه‌ر مافی ره‌وای خۆپیشانده‌ران، چونكه به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندان به شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن، وێرانكردن و فه‌رهوود كردنی موڵك‌و ماڵی ئه‌م خه‌ڵكه، پێش هه‌موو كه‌س پێشێلی مافی خۆپیشاندان و خه‌ڵكه. هه‌موو كه‌س نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر جاده خۆپیشاندان بكه‌ن، چونكه حكومه‌تی خزمه‌تگوزار به هی خۆیان ده‌زانن.
ئێمه به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی ره‌خنه ده‌گرن و ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانمانن. داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، پێكه‌وه به عه‌قڵ و له سه‌ر خۆیی رووبه‌ڕووی ئه‌م ره‌وشه ببینه‌وه. داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌و راستیانه‌ی بۆیان روون بووه‌ته‌وه، بكه‌نه هۆی به‌یه‌كه‌وه كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئه‌م ره‌وشه تێپه‌ڕێنین.
په‌لاماری هه‌مووان دراوه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و ئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزیسیۆنن، كه‌واته ئه‌م جۆره كاره تێكده‌رانه، ته‌نیا رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه پیلانێكه بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و بچووككردنه‌وه‌ی، ئه‌م ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانه، كه به‌رگری لێ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه، به‌ره‌ی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته به خۆیدا بێته‌وه و رێگه نه‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ناو بچێت.
ئێمه بینیمان له‌و دیمه‌نانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، په‌لاماردانی برای شه‌هید و لێدانی، مووچه ده‌سته‌به‌ر ناكات و بێڕێزی كردنه به خوێنی شه‌هیدان و سووتاندن و تێكدانی قوتابخانه، مافی ره‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران نییه و ئه‌مه كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا به‌رن.
په‌لاماردانی وێستگه‌ی كاره‌با، كه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا نییه، په‌لاماردانی بنكه‌ی هاتوچۆ و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نییه.
كێ ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات؟ بینیمان ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانێكن ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستیان هه‌بووه و هاتوون، پێشمه‌رگه به قه‌نناس شه‌هید كراوه و باره‌گا به ئاڕ بی جی و نارنجۆك په‌لامار دراوه، خۆپیشانده‌ران به ئاڕ بی جی و چه‌ك داوای مافی خۆی ناكات، هیوادارم ئه‌و راستییه روون بێته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، خۆپیشانده‌ر نییه، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت په‌لاماری ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵك بده‌ن. ئه‌ركی هه‌موومانه رووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ببینه‌وه. داوای من له ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه، پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بن، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی چاكسازی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئێمه بۆ مافی ئێوه شه‌و و رۆژمان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك.
ئه‌مڕۆ بڕیارماندا شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. هیچ پاساوێكمان بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای كابینه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه بووینه‌ته‌وه، كه هیچ یه‌كێكییان درووستكراوی ئێمه نییه. بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نییه.
تێكچوونی باری ئابووری له جیهان، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ره‌وشی ئابووری خه‌ڵكی كوردستانیش، ئه‌مانه كێشه‌ی ئێمه نین و ئێمه درووستمان نه‌كردوون. دابه‌زینی نرخی نه‌وت، خه‌تای حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بووه، ئه‌مه بازاڕێكی نێوده‌وڵه‌تییه، كه نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهاتی هه‌رێم كه‌مبێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانمان داوه‌ته به‌ر به‌رپرسیارێتی و هه‌وڵمانداوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین. له هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بووین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین.
ئایا كێ كه‌مته‌رخه‌م بووه حكومه‌تی هه‌رێم یان عێراق، با هه‌ندێك راستیتان بۆ بخه‌مه‌ڕوو. له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كابینه‌یه‌وه سه‌ردانی به‌غدامان كردووه و له‌گه‌ڵ كابینه‌ی پێشوو و ئێستای حكومه‌تی به‌غدا گفتوگۆی تێروته‌سه‌لمان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مووچه نییه، كێشه‌ی خاك، ناسنامه، جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مانه و به داخه‌وه تا ئێستاش ده‌بینین له هه‌ندێك شوێن داگیركردنی زه‌وی خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وامه.
ئه‌وانه‌ی خۆیان به خه‌مخۆر ده‌بینین و په‌لاماری بنكه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ده‌ن، پێویست بوو هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌وڵی داگیركه‌رانه‌ی موڵك و ماڵی هاووڵاتیانی كورد له هه‌ندێك ناوچه‌دا.
ئێمه هه‌وڵمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له سه‌ر شانی هه‌رێمه، جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندی و رێككه‌وتنه دوولایه‌نه‌یه، پێویسته به‌غداش ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مساڵ، ئێمه له مانگی 12ین، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی ته‌نیا مووچه‌ی شه‌ش مانگی دابین كردووه. مانگی (1،2،3) (453) ملیار دیناریان نارد، حكومه‌ت گۆڕدرا، مووچه وه‌ستێنرا. مانگی چوار، به لێبڕینه‌وه و له مانگی پێنج به بڕینی (50) ملیار دینار و ته‌نیا (400) ملیار دیناریان نارد و مانگه‌كانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌یان نه‌ناردووه. دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، رێككه‌وتین، بڕیار وابوو، بۆ مانگه‌كانی داهاتوو، به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوانماندا هه‌یه، (320) ملیار دینار مانگانه بنێرن، كه به‌شێكه له مووچه‌ی هه‌رێم و هه‌مووی نییه، باقییه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه.
له نامه‌ی حكومه‌تی عێراقدا به روونی دیاره، كه ده‌ڵێت، ته‌نیا (320) ملیار دینار ده‌نێرین، چونكه هه‌موو داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی بڕاوه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه (320) ملیاره. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له هه‌رێم ده‌گرن، گوایه ئاماده نه‌بووه نه‌وت راده‌ست بكات، ئه‌مه راست نییه. حكومه‌تی عێراق هه‌موو كاتێك پشكی داهاتی نه‌وتیان له مووچه بڕیوه. پێشوه‌خته بڕی داهاتی نانه‌وتی بڕاوه. واته حكومه‌تی عێراق ته‌نیا ئه‌و پاره‌یه‌ی ئاماده بووه بنێرێت، كه ئیزافه‌ته‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده ده‌كرێت، بنێرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌شیان جێبه‌جێ نه‌كرد. له مانگی هه‌شت و نۆ، (320) ملیار دیناریان ناردووه و مانگه‌كانی (10، 11، 12) هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌نێردراوه.
ئێمه ئاماده‌بووین هه‌موو ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان. به‌ڵام هه‌ر جارێك به بیانوویه‌ك دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه دواخراوه. ئێمه له هه‌وڵی خۆمان به‌رده‌وامین. له مانگی رابردوو بێ ئاماده‌یی كورد، یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز تێپه‌ڕێندرا، ئه‌مه دژی ئه‌و بنه‌مایه بوو وه‌ك هاووڵاتی و هاوبه‌ش له‌م وڵاته به‌یه‌كه‌وه بژین و له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، كه بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و رێككه‌وتنه. به‌داخه‌وه هیچ كام له‌و بنه‌مایانه له‌به‌رچاو نه‌گیرا، بۆ تێپه‌ڕاندنی بڕیاری په‌رله‌مان بێ بوونی كورد پێشێلی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆبووینه‌وه و نامه‌مان نووسیوه، ئێمه ئاماده‌ین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسای قه‌رز بكه‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان له ناوه‌ڕۆك و جۆری یاساكه هه‌بووه، ئێمه پابه‌ند بووین، ئه‌م یاسایه "اثر رجعی" ی نییه، مانگه‌كانی چوار و پێنج و شه‌ش، ده‌بوایه بنێرێت، ده‌بوایه مانگی (10) بنێرێت، چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كردمان، ده‌بوایه تا كۆتایی ساڵ ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌رده‌وام بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه هێشتا ئه‌و گرفته‌مان ماوه و هیوادارین هه‌موو لایه‌ك بتوانین بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و هه‌موو مانگێك تووشی ئه‌م گرفته نه‌بین.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت، ئه‌و راستیانه‌ن، كه هه‌ن، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، پابه‌ند بن، به به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور و مافی خه‌ڵكی كوردستان.
داوا له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین، كه خۆیان به داكۆكیكاری مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن، له جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌خنه ته‌نیا له خه‌ڵكی كوردستان بگرن، تۆزێكیش ئارام بگرن و بزانن، كه حكومه‌تی فیدراڵی له كوێ به‌رپرسیاره و له كوێ پێویسته ئه‌و داوایه بكرێت.
ئه‌وانه‌ی به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان چوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بوایه داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و داوا له به‌غدا بكه‌ن، رێگه بگرن له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وامن له داگیركردنی زه‌وی خه‌ڵكی كوردستان، پێویست بوو، ئه‌و شایسته داراییانه‌ی وه‌ك ئه‌رك له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بنێرن.
بۆیه ویستم زۆر به راشكاوانه ئه‌م راستیانه باس بكه‌م، چونكه به‌داخه‌وه هه‌ندێك شتێك به‌لاڕێدا ده‌برێت و وه‌ك پێویست باس ناكرێت.
ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستمان داوه‌ته به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی چاكسازی، له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كابینه‌یه ده‌ستیپێكردووه، به شه‌و و رۆژێك ته‌واو نابێت، زۆر شتمان كردووه، له زۆر شوێنیش‌دا ئه‌نجامی چاكسازی به ژماره به خه‌ڵك وتراوه، له هه‌مانكاتدا به هه‌ر هۆیه‌كی مه‌به‌ستدار بێت، هه‌وڵدراوه به هێنانه پێشی هه‌ندێك بابه‌تی دیكه، ئه‌و چاكسازیانه له بیری خه‌ڵكی كوردستان به‌رنه‌وه، له بری ئه‌وه‌ی پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بن بۆ چاكسازی، ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن، گوایه چاكسازی نه‌كردووه، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه رێگرن له چاكسازییه‌كان. ئه‌وانه‌ی هانی خۆپیشاندان ده‌ده‌ن، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن له به‌غدا هه‌وڵیانداوه مووچه بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌نێردرێت.
ده‌مه‌وێت وه‌ك برایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن، مافی ئێوه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌خوراوه، مافی ئێوه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خوراوه، كه خه‌ون به نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی چه‌ك به‌كارده‌هێنن، خه‌مخۆری ئێوه نین، ئه‌وانه‌ی په‌لامار دراوون، مووچه‌خۆرن وه‌ك ئێوه، په‌لاماردانی برای شه‌هیدێك تا دوێنێ به‌رگری له‌م خاكه ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی من و تۆ به ئازادی بژین، چ وانه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه به‌رگری له ئه‌زموونی هه‌رێم ده‌كات، به قه‌ناسی كه‌سێك شه‌هید بكرێت، كه نازانین چۆن ئه‌مه چاكسازی ده‌كات، ئه‌زانن له ناو خۆپیشانده‌ران، خه‌ڵكی سووریا و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێدا بووه. هه‌ندێك كه‌سیش ئاراسته‌كراوه، لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، به هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نییه، چ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و چ ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌ته ئامانجی ئه‌م توندوتیژییه و په‌لاماردران و باره‌گایان سووتێندرا، كه‌واته قه‌ده‌ری ئێمه یه‌كه و كاتی ئه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌م ته‌حه‌ددیانه ببینه‌وه، كاتی ئه‌وه‌یه راستییه‌كان تێبگه‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه ژیان و هاوكاری و خزمه‌تی گه‌لی كوردستان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. دژایه‌تی یه‌كتر دادی ئێمه نادات، ته‌نیا كه‌سێك كه سوودمه‌ند ده‌بێت ناحه‌زانی ئه‌م ئه‌زموونه‌ن و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كه‌مێك به خۆیاندا بچنه‌وه. هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هه‌موو تاك و پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه. جوانی كوردستان له‌وه‌دابووه، ئێمه به‌یه‌كه‌وه ژیاوین و به بۆچوون و ئاینی جیاوازه‌وه به‌یه‌كه‌وه ژیاوین. با ئه‌م كولتووره نامۆیه‌ی ئێستا هه‌ندێك كه‌س خه‌ریكن له كوردستان بڵاوی بكه‌نه‌وه و به هه‌موومانه‌وه بڵێین ئێمه قبوڵی ناكه‌ین و ده‌ستكه‌وتی ئه‌و هه‌موو شه‌هید و قوربانیانه له‌ناو بچێت. دڵنیا بن ئه‌م ئه‌زموونه به سه‌ركه‌وتوویی دێته ده‌ره‌وه و له قۆناغی داهاتوو و له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و چاكبوونی ره‌وشی ته‌ندرووستی ره‌وشه‌كه به شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌گۆڕدرێت. ئه‌مه‌یه كه پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌م هه‌نگاوه چاكسازییانه بۆ ناوخۆ و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا. با رێگه نه‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ی خه‌ون به تێكدانی ئه‌زموونه‌كه‌مانه‌وه ده‌بینن، خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك جێبه‌جێكاری ئه‌و پیلانانه به‌كار بهێنن و رێگه نه‌ده‌ین ئه‌و ئه‌زموونه لاواز بێت.
به‌ڕێزان، ئه‌م داوایه ده‌كه‌م پشتیوانمان بن و به‌یه‌كه‌وه له به‌ره‌ی پارێزه‌رانی كوردستان و به‌ره‌ی گه‌ل بین، هه‌ر كه‌س ئاماده بێت ده‌ستی هاوكاری و دۆستایه‌تی درێژ بكات، ئه‌و ده‌سته ده‌گوشین و به‌یه‌كه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین. شاندی ئێمه ئه‌م ئێواره ده‌ڕوات بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆ و هیوادارم به سه‌ركه‌وتن و ده‌ستی پڕ بگه‌ڕێنه‌وه.
زۆر جار قسه ده‌كرێت، گوایه حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكی په‌نجا ساڵه‌ی بۆ فرۆشتنی نه‌وت واژوو كردووه، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه. كابینه‌كانی پێشووتر به ناچاری بڕیاری هه‌نارده‌ی نه‌وتیان دا، دوای ئه‌وه‌ی بڕه بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ستێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێك بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابین بكرێت، بڕیاری هه‌نارده‌ی نه‌وت درا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بكرێت، زۆر له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه ئاماده‌ییان هه‌بوو بێنه كوردستان و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به پاره‌یه‌كی زۆر، پێویستیان به پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بوو بۆ كاره‌كه‌یان، ده‌رهێنانی نه‌وت تێچووی هه‌یه، زۆرێك له‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت، بۆ خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه. گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ته‌نیا بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه به خاكی توركیادا، له‌سه‌ر بۆری نه‌وته‌كه‌یه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نارده بكات، هیچ گرێبه‌ست و رێككه‌وتنێكی په‌نجا ساڵه بۆ فرۆشتنی نه‌وت به توركیا نه‌كراوه و ته‌نیا بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وته. ئه‌مه‌ش مافی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه، به گوێره‌ی هه‌موو خوێندنه‌وه یاساییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌یه په‌ره به به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی بدات، به تایبه‌تی ئه‌و بیره نه‌وتیانه‌ی دوای په‌سندكردنی ده‌ستووری عێراق دۆزراونه‌ته‌وه. داهاته‌كان له لایه‌ن دیلۆیته‌وه، پێداچوونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت و هه‌موو داهاته‌كه روونه، له كوێ و چه‌ند و داهاتی چۆن خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی بۆ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڕوات دیاره و ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه دیاره. داهاتی ئێمه به‌شێكی ناوخۆییه و به‌شێكیشی له عێراقه‌وه هاتووه. ئه‌وه‌ی گرفتمانه ئه‌وه‌یه له عێراقه‌وه دێت. ئه‌و چاكسازییانه‌ی ئه‌نجامدرا بوونه‌ته هۆی زیادبوونی داهاتی ناوخۆیی، به‌ڵام په‌تای كۆرۆنا وایكرد، داهات تووشی كزی و نزمی بێت و وایكرد داهات كه‌مبێته‌وه، به‌ڵام ئێمه نه‌وه‌ستاین و به‌رده‌وام بووین و به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا چووینه‌ته‌وه و به هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تدا چووینه‌ته‌وه و به‌رنامه‌مان ئه‌وه بووه، داهاتمان فره جۆر بكه‌ین و ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستین. ئه‌مه‌ش پشوو درێژی ده‌وێت و به‌رهه‌می ئه‌م هه‌وڵانه‌ی حكومه‌ت ماوه‌ی ده‌وێت. ئێمه سه‌روه‌تێكی له‌بن نه‌هاتوومان هه‌یه، كه كشتوكاڵه. وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه، كه وه‌ك پێویست سوودمان لێ وه‌رنه‌گرتووه. ده‌مانه‌وێت داهاتی نه‌وتی بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخان بكه‌ین و په‌ره به كه‌رتی كشتوكاڵ و په‌روه‌رده و گه‌شتوگوزار و ته‌ندرووستی بده‌ین.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به راستی پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان بن، پێویسته پشتیوانی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه به‌م جۆره دواده‌كه‌وێت، بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری پێویستی به سه‌قامگیری هه‌یه و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری سیاسی واده‌كات، هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ دابین كردنی مووچه، ته‌نیا خه‌می ئێمه نییه و خواستمان زۆر زیاتره و پێویسته رێگرمان نه‌بن و هاوكارمان بن.
ئه‌وانه‌ی رێگری ده‌كه‌ن له‌به‌رنامه‌ی چاكسازی، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن زۆرترین قسه ده‌كه‌ن له دژی حكومه‌ت، هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی به‌رنامه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌وه‌یه، وه‌ك پێویست هاوكاری حكومه‌ت نه‌كراوه. دڵنیا بن له هه‌موو كه‌س زیاتر خه‌مخۆری ژیانی ئێوه‌ین، ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌رز و سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتوو بن و خه‌ڵك شانازیتان پێوه بكات و ببنه نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ئه‌م ئه‌زموونه بگوازینه‌وه بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به شكستخواردوو ناوده‌به‌ن و پێیان وایه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌زموونی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق و پێم خۆشه سه‌یری شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئێره و ئه‌وێ بكه‌ن. به‌راورد به شاره‌كانی هه‌رێم و شاره‌كانی عێراق بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌ده‌ستهاتووه زۆر زۆر كه‌متره له %5ی داهاتی هه‌موو عێراق. %95ی داهاتی عێراق نه‌یتوانیوه به‌و شێوه‌یه عێراق پێشبخات له ئاستی خواستی خه‌ڵكی عێراقدایه، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌م ئه‌زموونه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووستدا بگوازینه‌وه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له یاسای قه‌رز 26 ترلیۆن دینار قه‌رز كراوه. ئه‌گه‌ر مانگێك پاره‌ی هه‌رێم درابا، ده‌یكرده 320 ملیار دینار، واته كه‌متر له %1.5 و ئه‌مه‌شیان به ره‌وا نه‌بینی، ئه‌وانه‌ی گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، داوایان لێده‌كه‌م، تۆزێك ئه‌و ره‌خنه‌یه ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن، كه فشاریان خستووه‌ته سه‌ر حكومه‌تی عێراقیش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت. به‌رده‌وام ده‌بین له دانووستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه و پشتگیری له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین و هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام بێت، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانانه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێمه داومانه بۆ درووستكردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز له ئه‌نجامدا بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی له به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت، خه‌ڵكی كوردستانه. بێ تێچووی زیاتر، به‌رهه‌می كاره‌بامان زیاتر كردووه. هه‌وڵمانداوه پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بن و نه‌وه‌ستن، به بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت بكه‌وێت. له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت رێككه‌وتووین، ئه‌وان ئه‌و پڕۆژانه ئه‌نجام بدن و سووده‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی پرسیار ده‌كه‌ن، پاره‌ی مووچه نییه، بۆ هی بودجه هه‌یه، ئێمه هیچ بڕێكی مووچه‌مان ته‌رخان نه‌كردووه بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، به پێچه‌وانه‌وه سووپاسی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌م كه به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه به ده‌نگی خه‌ڵك و حكومه‌ته‌وه هاتوون و ئاواتمانه به پشتیوانی خوا و پاشان ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ئاینده‌یه‌كی زوودا به‌رده‌ست ده‌بن. چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا و هیوای ته‌ندرووستی باش بۆ ئێوه و داوای پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك به بیانووی خۆپیشاندان ئێوه به‌لاڕێدا به‌رن و ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران به لایه‌كی دیكه‌دا به‌رن و ئێمه هه‌موومان خوشك و برای یه‌كین و خه‌ڵكی یه‌ك وڵاتین و قه‌ده‌رمان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و پێویسته هاوكار و پشتیوانی یه‌كتر بین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق