ئەم پەرتەوازەییە بەرەو کوێمان دەبات؟

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 

لە سەرەتای دەسپێکردنی ئیدارەی نوێی ئەمریکا گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر دەبن، هەرێمی کوردستانیش لە دۆخێکدایە کەس ئاواتی بۆ ناخوازێ، ئێستا حکومەتی عێراق هەتا دێ فشارەکانی بۆ سەر هەرێم زیاتر دەبێت. سەقفی داواکارییەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە. لەلایەکی دیکەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بە بەرنامە پرۆسەی بە عەرەبکردن فراوانتر دەکات. 

ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ خاڵی لاوازی ئێمەی گرتووە، کە لەچی پەرتەوازەییەکداین و هەتا دێ دنیای ئێمە لە یەکتر دوور دەکەوێتەوە. شەڕی ئێمەی ناو هەناوی کورد دژی یەکتر بووە بە کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی ڕق و کینە و نمایشی درۆزنانە و لەناوبردنی فیزیکی و تێکشکانی سایکۆلۆژیای یەکتری، بەردەوامی ئەم جۆرە سیاسەتەی ناو خودی کوردی هەتا دێ جەستەی ئەنجن ئەنجنتر دەکات. 

باشتر وایە سیاسەتێکی میانڕەوانە بەرامبەر یەکتر بگرینەبەر، چونکە میانڕەوی لە ناوخۆدا باشترین پێوەرە بۆ قایلکردنی هەموو کایەیەک و توخمە پێکهێنەرەکانی کۆمەڵگای کوردستان، خۆ ئەگەر بەردەوام هەڕەشەی بێماناکردنی یەکتری پیادەبکەین، لە تونێلەکەدا هەتا مردن گیر دەخۆین. ئاخر من نازانم ئەو ڕقە شەیتانییە لە یەکتر چیە لە کاتێکدا شەقامی عەرەبی بە شیعە و سوننەوە کۆکن بۆ لێدانی هەرێم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان؟! بۆ دەربازبوون لەو دۆخە پێویستە هەموو حزبەکان و دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، بەپەلە بە داهاتەکانی ناوخۆ و داهاتی ئەو کەسانەی لە سایەی ئەم هەرێمە بوونەتە بازرگانی گەورە چارەسەرێکی دۆخی دارایی بکەن. 

لەلایەکی دیکەوە خۆ ئامادەکەن بۆ سەردەمی دەسبەکاربوونی بایدن و چوونە پێشەوەیەکی زیاتر لە ئەوروپا، ئەمەش بێ گەڕانەوەی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت و نێوان هێزە سیاسییەکان، هیچ جوڵەیەکمان پێناکرێ و بەغداش بەردەوام فشار دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif