پەیمانگای واشنتۆن يبۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای بۆ عێراق ئاشکراکرد و جیا لەوەش، ئاماژە بەوەدەکات، کە پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ چین و روسیا لە پێشینەی کارەکانی بایدن دەبن.
ئانا بۆرشفسکایا توێژەر لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تا ئێستا هیچی لەبارەی عێراقەوە بە روونی نەوتووە جگە لەوەی تەنها ئاماژەی بە کۆتاییهێنان بە "جەنگە هەمیشەییەکان" و کشانەوەی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
دەشڵێت، تەنها هەندێک لە سەربازەکانی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە سوریا و عێراق دەهێڵێتەوە.
دەشڵێت، چین و روسیا پەیوەندییەکان و هاوبەشیکردنەکانیان لەگەڵ ئێران بەهێزکردووە و تارانیس سەرقاڵی پەرەپێدانی بەرنامە ئابورییەکەیەتی بەناوی "یەک پشتێن و یەک رێگا" کە پلانێکی جیۆسیاسیە و بەنیازە هێزی خۆی دەربخات و روبەڕوبوونەوەی ئەوەش، بۆ بایدن قورس دەبێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق