كازمی ھۆشداری دەدات لە داڕمانی سیستەمی سیاسی وڵاتدا

ليست هناك تعليقات


سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ھۆشداریدا لە داڕامانی سیستەمی سیاسی و سه‌رهه‌ڵدانی پشێوییەكی گەورە لە ھەموو وڵاتدا. جەختیشیكردەوە لە سەر پێویستی ئەنجامدانی "نەشتەرگەرییەكی بەپەلە"، روونیشیكردەوە، تەنگژەی سیاسی لە عێراقدا پەیوەستە بە سێ پرس، ئەوانیش: دەسەڵات، پارە و گەندەڵییە.

به‌گوێره‌ی راگەیاندراوێكی نووسینەگەی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ شەممە لە میانی گفتوگۆكانی بودجەی ساڵی 2021 كازمی گوتی: "له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ بەدەست دامەزراندنی ھەڵەوە دەناڵێنین، كە ھەڕەشەی داڕمانی تەواو لەسیستەمی سیاسیی و كۆمەڵایەتی دەكات"، جەختییشكرده‌وه‌، "یان داڕمان و چوونە نێو پێشێویەكی گەورە یانیش دەبێت بچینە نێو نەشتەرگەرییەكی بەپەلەی چاكسازییەوە".

سەرۆك وەزیران گوتیشی: "مه‌عقول نییە ملكەچی ھاوكێشەی گەندەڵی پێشوو بین، یان دەبێت دۆخەكه‌ راست بكەینەوە، یان بەخەڵك پێ بكەنین". روونیشكردەوە، "پەڕێكی سپی چاكسازیمان گرتووەتەبەر، ھەموو دەوڵەتانی پێشكەوتووی جیھان، وەك كۆریای باشوور، سنگاپوورە، ئیمارات بڕیاری قورسیان وەرگرت و بە گیانێكی قوربانییەوە دەستیان بە ھەنگاونانی بوێر كرد".

كازمی بەردەوام بوو و گوتی: "تەنگژەی سیاسی لە عێراق بە سێ پرسەوە بەندە، ئەوانیش: دەسەڵات، پارە و گەندەڵی". گوتیشی: "كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكە لە سۆنگەی ئابوورییەوە و بەبڕیارێكی بوێرانە بۆ لابردنی ھەردوو كۆسپی گەندەلی و دارایی".

كازمی جەختیكردەوە، "من یەكەم زیانمەندم لە بودجەی داھاتوو، تووشی زۆر رەخنە دەبمەوە.. دەكرا بچمە نێو ھەڵبژاردنەكان و خەڵك ھەڵخەڵەتێنم، بەڵام ویژدانم رێگام پێنادات".

كازمی ئاماژەیدا، "رێگه‌پێدراو نییە كەس دوودڵ بێت، ئەوی دەترسێت جێگای لە ئەنجوومەنی وەزیران نییە، دەبێت لە ئاست بەرپرسیارییەتیدا بین، چونكە پرسێكی مێژوویی یەكلاییكەرەوەیە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif