یاسای بوجەی فیدراڵ و چەند سیناریۆیەك

ليست هناك تعليقات


ئەو زانیاریانەی لەم نوسینەدایە سەرەتایین و لەکۆبونەوەی بەرپرسانی سیاسی و هەر سێ سەرۆکایەتیەکەوە وەرگیراون.

ڕەنگە بوجەی ساڵی ۲٠۲۱ ئەو پرۆژەیاسایە بێت کە عێراق دەگۆڕێت بەهەردو بارەکەیدا، چ وڵاتێکی دامەزراوەیی یاخود دروستبونی بشێوی و ئاژاوەو دواجار هەرةسهێنانی ئەو سیستەمە سیاسیيەی ئێستا.

لەمێژوی تازەی دوای ۲٠٠۳و نوسینەوەی دەستورەوە ئەوە جاری دوەمە کە عێراق پرۆژە یاسای بوجەی نابێت.

یەکەمجار لەساڵی ۲٠۱٤ بوجە پەسەند نەکرا بەهۆی ناڕەزایەتی پێکهاتەی کوردیيەوە کە جگەلەوەی بڕێکی زۆر نەوت سەپێندرابو بەسەر هەرێمی کوردستاندا بە بێ دانوستان کە بڕەکەی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بو لەبەرانبەردا شایستەکان بە دادپەروەرانە دانەنرابو.


هەرچەندە ئەمە بۆ مێژو دەڵێم کە پێنج وەزیرە کوردەکەی کابینەکەی دکتۆر نوری مالکی سیانیان واژوی ئەو بڕەیان کردبو کە دوان لەو وەزیرانە ئەندامی مەکتەب سیاسی لایەنێکی سیاسین کە هەمیشە خۆی بە خاوەنی هەرێمی کوردستان و نەوتەکەشی دەزانێت.

هەرکەسی تریش ئەو واژوانەی بکردایە ئێستا پەیجە بەدناوەکانیان زو مۆرکی خیانەتکاریان بەسەردا دابڕی بو، کە هەر خۆیان پێشەوای خیانەتەکانی سەردەمی شۆڕش و ئێستان.

جاری دوەم ساڵی ۲٠۲٠ لەسەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دا بو، حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی لەماوەی دو ساڵی حوکمڕانیدا نەیتوانی یاسای بوجەی ۲٠۱۹ ئامادەبکات و ئەو پرۆژە یاسایەی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی ئامادەی کردبو بەردەوام بون لەسەری و پرۆژەیاسای ۲٠۲٠یش لەکۆتا جاردا نەنارد بۆ پەرلەمان و ساڵی ۲٠۲٠ بەبێ یاسای بوجە بەڕێکرا.

پرۆژەیاسای بوجەی ۲٠۲۱ تائێستا نزیکەی ٦٠ ڕۆژ دواکەوتوە لەوادەی خۆی و بەدوریشی دەزانم پێش سەری ساڵ ۲٠۲۱ تێپەڕێنرێت، کەواتە حکومەت ناچارە دیسان پەنا ببات بۆ بەکارهێنانی بوجەی دوازدەیی (الموازنة الاثنی عشریة .)

ئەم پرۆژەیە تا ئێستا نەتوانراوە ئاستی باڵای خەرجییەکان دیاری بکەن بۆیە زیاتر لە ۱٠٠ ترلیۆن دینار کورتهێنانی تێدەکەوێت.

بڕی تەرخانکراو بۆ مەچەی فەرمانبەران ٥٤ ترلیۆنە واتە ۱۱ ترلیۆن دینار زیاتر تەرخان کراوە بۆ موچەی فەرمانبەران لە ساڵی ۲٠۱۹.

ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت کە ژمارەی فەرمانبەران لە بوجەی ۲٠۲٠ زیاتر دەبێت لە ژمارەی فەرمانبەران لە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ بەزیاتر لە (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدو پەنجا هەزار فەرمانبەر.

ئەو کورتهێنانەش کە دروست دەبێت بەم شێوەی لای خوارەوە پڕ دەکرێتەوە:

یەکەم: وەک خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و هەوڵدەدەن قەرزی بۆ بکەن کە پێدەچێت بڕی زیاتر لە ۳٠ ترلیۆن دینار قەرز ڕێگە پێبدەن لەناو پرۆژەکەدا.

دوەم: موچەی فەرمانبەرانی وڵات کەم بکەنەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەتایبەت لە دەرەماڵەکاندا کە سێ یەکی هەر موچەیەک موچەی بنەڕەتیەو دو سێ یەکی موچەکان دەرماڵەن، دواجار سیستمی موچە لەیاسای ۲۲ و ساڵی ۲٠٠۸دا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

سێیەم: تەمویل بە تەزەخوم، واتە گرانکردنی نرخی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە بەپێی بەداواداچونەکان وەزارەتی دارایی لە گەڵ بانکی دەولی و سندوقی نەختێنەیی کۆبوەتەوەو سێ پێشنیار هەیە:

بانکی دەولی ۱٠٠$ = ۱۳٠٠٠٠دیناری عێراق

وەزارەتی دارایی ۱٠٠$ = ۱٤٥٠٠٠ دیناری عێراق

سندوقی دراو ۱٠٠$ = ۱٦٠٠٠٠ دیناری عێراق 

دواجار عێراق دەیەوێت بە پلەبەندی نرخەکە بگەیەنێتە ۱٤٥٠٠٠ دیناری عێراق لەبری هەر ۱٠٠$ دۆلارێک، کە ئەوەش گرانییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە لەئێستادا نرخی دۆلار ئەو بەرزبونەوەیەی بەخۆیەوە بینیوە سەرچاوەکەی ئەو دەنگۆیانەن.

چوارەم: چاپکردنی بڕێکی زۆر لەدیناری عێراقی کە ئەوەش لاسەنگیەکی گەورە دروست دەکات لەنێوان قەبارەی نەختێنەیی و باڵانسی ئیحتیاتی قانونی دۆلاردا.

خۆ ئەگەر وەزارەتی دارایی بەنیازی جێبەجێکردنی خاڵی (۲،٤،۳) بێت دەتوانێت کورتهێنان کەم بکاتەوە بۆ نزیکەی (۳٠_٤٠) ترلیۆن دینار عێراقی.

بەڵام تائێستا ڕون نییە کەی وەزارەتی دارایی ئەم هەنگاوانە دەنێت.
ahmad haji


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق