حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یهكێتی لهنوسینێكدا رایگهیاندووه، "لە کاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ گیرفانی ھاوڵاتیان بەتاڵتر دەبێت، ئابوری وڵات لە لێواری ڕووخان و لێکترازاندایە، گەندەڵی تا بینەقاقای حکومداری چووە، جەردەیی لە داھاتی نەوت و سەر مەرزەکان و قاچاخچێتی لە داغڵکردنی خواردنی ئێکسپایەر و مادەی سەرەتانیدا زیاد دەکات، لێبڕینی مووچە و نەبوونی مووچە بۆ فەرمانبەران وخانەنشینان، ھەروەھا بۆ ھاوڵاتیان ھیج دەرفەتێکی نەھێشتۆتەوە، بێکاری باڵی بەسەر گەنجانی وڵاتدا کێشاوە، بە تایبەت لەم کاتەدا بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری نیشتمانی رایچڵەکاندین."
ناوبراو دهڵێت، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەر لە ھەموو کەس خەڵکی ھەژار و بێدەرەتانی نیشتیمان زەرەری لێدەکات و پێویستە کارێک بکرێت کە قورسایی سەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و ھاوڵاتیان کەمبکرێتەوە و دۆخێکی ئابوری سەقامگیر بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت، تا چیدی ھاوڵاتیان لەم دۆخە ناھەموارەدا نەمێننەوە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق